Selma Kasap
08 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا، بڵاویكردهوه لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ١١٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون، ٨٧ کەسیش گیانيان لەدەستداوە، كۆى گشتیى ژمارەی توشبووانیش گەیشتە ٣٨ ھەزار و ٢٢٦ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەش کە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٨١٢ کەس و هەزار و ٨٤٦ نەخۆشيش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
بە گوێرەى دوايين ئامارەكانى "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" كە لە ماڵپەڕى وەزارەتى تەندروستیی توركيا بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ ٢٤ هەزار و ٩٠٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە و چوار هەزار و ١١٧ حاڵەتى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا دەستنيشانكراوه.
لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، ٨٧ نەخۆش گيانيانلەدەستداوە و ٢٦٤ نەخۆشيش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
بە گوێرەى نەخشەكە، كۆى گشتيى، ٢٤٧ هەزار و ٧٦٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، ٣٨ هەزار و ٢٢٦ حاڵەتى تووشبوون و ٨١٢ گيانلەدەستدان ههیه. كۆى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان هەزار و ٤٩٢ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٩٩٥ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتە هەزار ٨٤٦ نەخۆش.
- "سەركەوتنمان پەيوەستە بە خۆدابڕينەوە"
وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەرەوە "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" كە لە ماڵپەڕى وەزارەتى تەندروستى توركيا نوێدەكرێتەوە، بڵاوكردەوە و ئاماژەى بەوە كردووە كە ٢٦٤ تووشبووى كۆرۆناى ديكە چاكبوونەتەوە. لە تويتەكەى كۆجادا هاتووە: "خێرا كەمبوونەوەى ژمارەى نەخۆشەكانى ژێر چاودێرى چر و ئامێرى هەناسەدانى دەستكرد پەيوەستە بە سەركەوتنمان لە خۆدابڕين. ڤايرۆس، هێزى لە بەريەككەوتن وەردەگرێـت. با ئەم دەرفەتە نەدەينە ڤايرۆسەكە. لە ماڵ بمێنينەوە".