Yeşim Sert Karaaslan
30 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستى توركيا، رايگەياند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو، ھەزار و ٦١٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون، ٣٧ کەسیش گیانيانلەدەستداوە، كۆى گشتى ژمارەی توشبووانیش گەیشتە ١٠ھەزار و ٨٢٧ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا گیانیانلەدەستداوە گەیشتە ١٦٨ کەس.
وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەرەوە "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" كە لە ماڵپەڕى وەزارەتى تەندروستى توركيا نوێدەكرێتەوە، بڵاوكردەوە.
بە گوێرەى نەخشەكە، پشكنين بۆ ٧٤ هەزار و ٩٨١ كەس كراوە، كۆى گشتى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ ١٠ هەزار و ٨٢٧ کەس، ژمارەى گيانلەدەستدان گەيشتووەتە ١٦٨ كەس. كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان ٧٢٥ نەخۆشن، كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئۆكسجينەوە هەناسە دەدەن ٥٢٣ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتە ١٦٢نەخۆش.
ئەمڕۆ، ١١ هەزار ٥٣٥ پشكنين ئەنجامدراوە، هەزار و ٦١٠ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و ٣٧ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە.