16 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2020
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری تەندروستی توركیا، فەخرەددین كۆجا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا ئێستا تێكڕا ١٨ حاڵه‌تی تووشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) له تورکیا تۆماركراوه.
فەخرەددین كۆجا له راگەیەنراوێکدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاویكردووەتەوە رایگه‌یاندووە ''ژماره‌ی حاڵه‌تی نوێی تووشبوون كه كه‌مێک پێش ئێستا راگه‌یه‌ندرا تێكڕا ١٢ حاڵەته. دووان له‌وانه به‌هۆی به‌ركه‌وته‌ی یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌وه‌ن. تا ئێستا ژماره‌ی تێكڕای حاڵه‌ته‌كان ١٨ حاڵەته. زانیاری ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كه روونه، به‌ته‌واوی به‌و شێوه‌یه‌یه''.