16 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2020
وان - AA
تیمەکانی دەزگای هەواڵگری و فەرماندەیی جەندرمەی شاری وان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە نۆی ئەم مانگە، دوو تیرۆریستی پەکەکەیان دەستگیرکرد کە لە سنووری ئێرانەوە هاتبوونە تورکیا.
تیرۆریستەکان لە یەکەم ئیفادەیاندا باسیان لەوە کرد کە یەکێکیان لە ساڵی ١٩٩٦ەوە و ئەوی دیکەیان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە چوونەتە ناو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو کە لە پاسەوانە نزیکەکانی موراد قەرەیڵان و جەمیل بایک بوون و لە کەمپەکانی زاب، مەتینا، گارە، حەفتانین، خواکورک و قەندیل چالاکییان ئەنجامداوە.
تیرۆریستەکان رووی ناوەوەی رێکخراوەکەیان خستوەتەڕوو وئەوەیان ئاشکرا کردووە کە لە سووریا و عێراق بەشێکی زۆری ئەندامانی پەکەکە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە یاخود لەلایەن رێکخراوەکەوە کوژراون، هەربۆیە ئەندامەکانی هەڵدێن و خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەکەن و لەئێستادا پەکەکە لە لەناوچوندایە.
دوو تیرۆریستەکە دانیان بەوەشدا ناوە کە پەپەکە منداڵی تەمەن خوار ١٨ ساڵ بەفێڵ و بەڵێنی جۆراوجۆر هەڵدەخەڵەتێنێت و دەیانباتە نێو رێکخراوەکە و ئەم منداڵانە ئالودەی ماددەی هۆشبەردەکرێن و دەستدرێژییان دەکرێتەسەر، دواتریش لە کردە تیرۆریستییەکانیدا بەکاردەهێندرێن و بەکوشت دەدرێن.
دوای کۆتاییهاتنی رێکارە یاساییەکان لە فەرماندەیی جەندرمە بەبڕیاری دادوەر یەکێک لە تیرۆریستەکان بەندکرا و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تیرۆریستەکەی دیکەش بەردەوامە.