ئه‌نقه‌ره - AA
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، كه له شاری وهان له چین سه‌ریهه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، له رێگه‌ی به‌ركه‌وتن و پرژه‌ی ناو ده‌مه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌گوازرێته‌وه. دژهبهكتریاكان چاره‌سه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه ناكه‌ن و هێشتا هیچ پێكوتهیهكیشی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به پێی داتاكانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه له ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٠دا بڵاویكرده‌وه، ڤایرۆسه‌كه له ١٩٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و، له ٣٣٤ هه‌زار و ٩٨١ كه‌سدا به‌دیكراوه و، تا ئه‌مڕۆ ١٤ هه‌زار و ٦٥٢ كه‌س بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌و وڵاتانه زۆرترین گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه به پێی ریزبه‌ندی بریتین له؛ ئیتاڵیا، چین، ئیسپانیا و ئێران.
له توركیا تا ٢٣ی ئادار، هه‌زار و ٥٢٩ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و، به‌و هۆیه‌وه ٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و رێكارییانهی له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراونه‌ته‌به‌ر، رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی، ئاماژه‌كانی، شێوازه‌كانی ناساندنی، كاره‌كانی پێكوته و ده‌رمان، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به راست داده‌نرێن، بنه‌ماكانی به‌كارهێنانی ده‌مامک، له‌گه‌ڵ دوایین ره‌وش له توركیا و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر له رێگه‌ی هۆشدارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه نوێ كراونه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌وه‌یش، ئه‌و شتانه‌ی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تامه‌زرۆی زانین، هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی له توركیا كراون به‌م شێوه‌یه‌یه:
- ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چییه؟
ڤایرۆسه‌كانی كۆرۆنا، خێزانێكی گه‌وره‌ی ڤایرۆسه كه له ئاژه‌ڵاندا یان مرۆڤه‌كاندا ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی.
- COVID-19 چییه؟
COVID-19، بریتیه له نه‌خۆشی گوازراوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكاره‌كه‌یه‌تی كه له‌م دواییانه‌دا دۆزرایه‌وه. ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، یه‌كه‌مجار له ١٣ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠دا دۆزرایه‌وه له ئه‌نجامی توێژینه‌وه له گرووپێك نه‌خۆش كه كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له شاری وهان له چین تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش (تـا)، كۆكه و ته‌نگه نه‌فه‌سی ببوون.
سه‌ره‌تا په‌تاكه له بازاڕێكی ناوچه‌كه دۆزرایه‌وه كه ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌مه ده‌ریاییه‌كانی تێدا ده‌فرۆشرا. دواتر له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ گوازرایه‌وه و به شاری وهاندا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، پاشان بۆ ویلایه‌تی هوبێی و شار و ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی كۆماری چینی میللی و جیهاندا بڵاوبوویه‌وه.
- نیشانه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه چین؟
به‌ربڵاوترین نیشانه‌كانی بریتین له؛ تـا، هه‌ستكردن به ماندوێتیی و كۆكه‌ی وشک. له هه‌ندێک نه‌خۆشدا بریتییه له؛ ئازار، لووت گیران، هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاوی لووت، ئازاری قورگ یان سكچوون.
له‌سه‌دا ٨٠ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن به‌بێ پێویست بوون به ده‌رمانی تایبه‌ت چاكده‌بنه‌وه. له هه‌ر شه‌ش كه‌سێكی توشبوو به COVID-19 یه‌كێكیان به قورسی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و به ئه‌سته‌م هه‌ناسه‌ی بۆ ده‌درێت. له‌سه‌دا ٢٠ی توشبووان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. به‌گشتیی نه‌خۆشیه‌كه زیاتر له‌سه‌ر كه‌سانی ٦٠ ساڵ و به‌ره‌وسه‌ر كاریگه‌رتره.
پێده‌چێت ڤایرۆسه‌كه له كه‌سانی به ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێن، دڵ، شه‌كره و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ببێته هۆی مردن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی تـا، كۆكه و ته‌نگه نه‌فه‌سیان هه‌یه پێویسته چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرن.
- چۆن ڤایرۆسه‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه؟
نه‌خۆشییه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی پرژه‌ی ناو ده‌می كه‌سی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه له رێگه‌ی كۆكه‌ی یان هه‌ناسه دان، یان له ده‌مه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌و پرژانه به‌ر رووكاری شته‌كانی ده‌وری كه‌سه‌كه ده‌كه‌وێت. كاتێک كه‌سانی دیكه ده‌ستیان دا له‌و شتانه‌وه و ده‌ستیان برد بۆ چاو، لووت یان ده‌م ڤایرۆسه‌كه ده‌گوازنه‌وه بۆ خۆیان.
- ئایا ڤایرۆسه‌كه له رێگه‌ی هه‌واوه ده‌گوازرێته‌وه؟
ئه‌و توێژینه‌وه زانستیانه‌ی تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراون ده‌ریده‌خه‌ن كه COVID-19 له هه‌واوه به پرژه‌ی ده‌م ده‌گوازرێته‌وه.
- ئایا دژەبەکتریا كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر رێگری له نه‌خۆشیه‌كه و چاره‌سه‌ركردنیدا؟
دژەبەکتریا كاریگه‌رییان نییه له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه. له‌به‌رئه‌وه‌ی COVID-19 هۆكاری ڤایرۆسێكه دژەبەکتریا نابنە چاره‌سه‌ركردنی.
- ئایا ده‌رمان یان پێكوته‌یه‌ك هه‌یه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه بكات یان رێگری له تووشبوونی بگرێت؟
تا ئه‌مڕۆ پێكوته‌یه‌ك یان دژه‌ڤایرۆسێكی دیاریكراو نییه بۆ به‌رگرتن یان چاره‌سه‌ركردنی COVID-19. كار ده‌كرێت بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌رمان و، توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌كرێت له‌باره‌ی پێكوته‌ی ئاسایی و هه‌ندێک ده‌رمانی دیاریكراو.
- ئایا ده‌بێت ده‌مامك ببه‌سترێت بۆ خۆ پاراستن له ڤایرۆسه‌كه؟
هه‌ڵگری ڤایرۆسی COVID-19 یان ئه‌و كه‌سه‌ی به دیار كه‌سێكی هه‌ڵگری ڤایرۆسهكهوهیه ده‌بێت ده‌مامك ببه‌ستێت. ئه‌و ده‌مامكانه‌ی ته‌نیا بۆ یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێت نابێت بۆ جارێکی دیکە بەکاربهێنرێتەوە.
- ده‌مامك چۆن دەبه‌سترێت و چۆن لادەبرێت؟
ده‌بێت ده‌مامك ته‌نیا كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، ئه‌وانه‌ی له یه‌كه‌ی چاودێری كارده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی نیشانه‌كانی وه‌ك تا و كۆكه‌یان هه‌یه به‌كاریبهێنن.
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبده‌ی له دهمامكهكهوه ده‌بێت ده‌ست به پاككه‌ره‌وه‌ی كهول یان سابوون و ئاو بشۆردرێت. ده‌بێت له‌وه بكۆڵدرێته‌وه كه ده‌مامكه‌كه كونه یان نا. ده‌بێت دڵنیابیت لەوه‌ی كه به‌شی دروستی ده‌مامكه‌كه (به‌شی ره‌نگ كراوه‌كه‌ی) روو له‌ده‌ره‌وه‌یه. ده‌بێت ده‌مامكه‌كه رووخسار بگرێته‌وه، هەروەها سیمی سه‌ر ده‌مامكه‌كه یان كه‌ناره رهقهكهی به‌پێی شێوه‌ی لووت جێگیربكرێت.
ده‌بێت بنی ده‌مامكه‌كه بۆ خواره‌وه رهبكێشرێت و ده‌م و چه‌ناگه دابپۆشێت. دوای به‌كارهێنانی ده‌بێت ده‌مامكه‌كه لاببرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنه‌درێت له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ده‌مامكه‌كه ده‌بێت ئه‌و لاستیكه‌ی به گوێچكهكانهوهیه بگیرێن و دوور له رووخسار و جلوبه‌رگ دابكهندرێت. پاشان فڕبدرێته ناو تەنەکەی خوڵی سه‌ر داپۆشراوه‌وه.
هه‌روه‌ها پێویسته دوای ده‌ستدان له ده‌مامكه‌كه یان دانانی، ده‌ست به پاككه‌ره‌وه بشۆردرێت.
- ئایا ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر رووكاری ته‌نه‌كان ده‌مێنێته‌وه؟
هه‌رچه‌ندا ته‌واو دڵنیایی نییه له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت COVID-19یش وه‌ك ڤایرۆسه‌كانی دیكه‌ی كۆرۆنا هه‌ڵسوكه‌وت بكات. به پێی ئەنجامە سه‌ره‌تاییه‌كانی ئەو توێژینەوانەی كه له‌و باره‌یه‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه، ڤایرۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك یان چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ر رووكاری ته‌نه‌كان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و ماوه‌یه‌ش جۆری رووكارهكه، پله‌ی گه‌رمی ناوه‌نده‌كه یان رێژه‌ی شێ ده‌یگۆڕێت.
- چۆن COVID-19 ده‌ناسرێته‌وه؟
پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ماوه‌ی ٦٠-٩٠ خوله‌كدا به كیتی پشكنینی ناوخۆیی ده‌كرێت كه ده‌ره‌نجامێكی گشتگیر ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، هه‌روه‌ها به كیتی پشكنینی خێرا له ماوه‌ی ١٥ خوله‌كیشدا ده‌كرێت.
- ئایا به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئاسان رێگریی ده‌كرێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا؟
پێویسته یاسای ١٤ مادده‌یی په‌یڕه‌وبكرێت بۆ پاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
- یاسای ١٤ ماددەیی چییه؟
١- لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی ٢٠ چركه ناو به ناو ده‌سته‌كانتان به ئاو و سابوون بشۆن.
٢- له كاتی كۆكه و پژمه‌دا ده‌م و لووتان به كلینێكس كه بۆیه‌كجار به‌كاری ده‌هێنن بگرن. ئه‌گه‌ر كلینێكس نه‌بوو ناوی ئه‌نیشك به‌كاربهێنن.
٣- ده‌ستان مه‌ده‌ن له چاو، ده‌م و لووتان.
٤- لانیكه‌م ٣-٤ مه‌تر نێوانتان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌بێت كه ئەنفلۆنزایان هه‌یه.
٥- گه‌شته‌كانتان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه یان دوای بخه‌ن.
٦- له گه‌ڕانه‌وه‌تان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ١٤ رۆژی یه‌كه‌م له ماڵه‌وه به‌سه‌ر به‌رن، مه‌هێڵن كه‌س سه‌ردانتان بكات.
٧- ناو به ناو هه‌وا گۆڕكێی به‌و شوێنه بكه‌ن كه لێی ده‌مێننه‌وه.
٨- هه‌موو رۆژێك رووكاری ئه‌و شتانه به ئاو و سابوون بشۆن كه زۆر به‌كارده‌هێنرێن وه‌ك؛ ده‌سكی ده‌رگا، به‌لوعه و ده‌ستشۆر.
٩- به هاوبه‌شی كه‌لوپه‌له كه‌سییه‌كان به‌كارمه‌هێنن وه‌ك خاولی و پێداویستییە کەسییەکانی دیکە.
١٠- جلوبهرگهكانتان به پاككه‌ره‌وه‌ی ئاسایی ٦٠-٩٠ پله‌دا بشۆن.
١١- خۆتان به‌دووربگرن له به‌ركه‌وتنی نزیك وه‌ك؛ تهقهوكردن و له‌ئامێزگرتن.
١٢- زوو زوو شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی لەشتان به‌هێزبێت، نان خواردنتان به هاوسه‌نگ بێت و ئاگاتان له سیستمی خه‌وتن بێت.
١٣- ئه‌گه‌ر ئەنفلۆنزاتان هه‌یه با بهركهوتهتان نه‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن یان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، به بێ به‌ستنی ده‌مامك مه‌چنه ده‌ره‌وه.
١٤- ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی له‌شتان به‌رز بوو به‌شێوه‌یه‌ك كه دانه‌ده‌به‌زی، كۆكه و هه‌ناسه ته‌نگیتان هه‌بوو ئه‌وا ده‌مامك ببه‌ستن و سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی بكه‌ن.
- ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به راست داده‌نرێن
پسپۆڕان ئاماژه به گرنگیی به ده‌ستخستنی زانیاریی ده‌ده‌ن له سه‌رچاوه‌ی درووسته‌وه له‌باره‌ی خۆپارێزی له ڤایرۆسه‌كه و، هۆشداریش ده‌ده‌ن له پێویستی خۆبه‌دوورگرتن له‌و هه‌ڵانه‌ی به راست داده‌نرێن.
به پێی زانیاریی پسپۆڕان، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به راست داده‌نرێن به‌م شێوه‌یه‌ن:
هه‌ڵه: هه‌موو توشبوونێك به COVID-19 قورس و كوشنده‌یه.
راست: له كاتێكدا كه ره‌نگه رێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠-١٥ی نه‌خۆش دووچاری هه‌ناسه ته‌نگی قورس، تێكچوونی گورچیله و تێكچوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بێت و له‌سه‌دا ٢-٥یان بمرن، له‌سه‌دا ٨٠یان به سووكی تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن.
هه‌ڵه: به‌ستنی ده‌مامك به‌سه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كه.
راست: ده‌مامك ناتوانێت كه‌سه‌كه به ته‌واوی بپارێزێت له ڤایرۆسه‌كه. ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه نه‌خۆش بێت ده‌توانێت رێگریی بكات له گواستنه‌وه‌ی بۆ كه‌سانی دیكه. له‌به‌رئه‌وه به‌ستنی ده‌مامك له لایه‌ن كه‌سانی ته‌ندروست پێویست ناكات. گرنگترین شێوازی پاراستن خاوێنڕاگرتنی ده‌سته. تا ده‌كرێت ده‌بێت ده‌ست خاوێن رابگیرێت و نابێت ده‌ست بدرێت له چاو، ده‌م و لووت.
هه‌ڵه: پاكژكهرهوهكانی ده‌ست هه‌موو كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
راست: هه‌موو ئه‌و پاكژكهرهوانهی له بازاڕه‌كاندا هه‌ن به ناوی جیاجیاوه له ئاو و سابوون باشتر نین. شووشتنی ده‌ست ناو به ناو به ئاو وسابوون به جوانی به‌سه بۆ خۆپارێزی. ئه‌گه‌ر ئاو و سابوون ده‌ستنه‌كه‌وت ئه‌وا به كۆڵۆنیا یان پاكژكهرهوهیهك كه رێژەی کهولی ٧٠ بێت ده‌ستان بشۆن.
زوو زوو ده‌ست شووشتن پێست وشك ده‌كاته‌وه و ره‌نگه ببێته هۆی نه‌خۆشی، له‌به‌رئه‌وه رۆژانه چه‌ند جارێك كرێمی نه‌رمكه‌ره‌وه به‌كاربهێنن.
هه‌ڵه: شوشتنی لووت به خوێیاو، غه‌رغه‌ره‌كردن به خوێیاو یان سركه رێگریی ده‌كات له توشبوون به ڤایرۆسه‌كه.
راست: هیچ زانیارییه‌كی زانستیی نییه له‌و باره‌یه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێژه‌ی خوێ له خوێیاوهكهدا به‌رز بێت ره‌نگه زیان به خانه‌كانی بۆری هه‌ناسه بگه‌یه‌نن.
هه‌ڵه: خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان ڤایرۆسه‌كه ده‌كوژن.
راست: خواردنه‌وه زۆر گه‌رمه‌كان ناوده‌م و قورگ ده‌سووتێنن، له‌به‌رئه‌وه ره‌نگه زیانی له سوودی زیاتر بێت.
هه‌ڵه: رووكاره به‌ركه‌وتووه‌كان ته‌نیا به ئاو یان كلینێكسی ته‌ڕ بسڕێنه‌وه به‌سه.
راست: ئه‌و شتانه‌ی به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو تهڕدهكرێن (١:١٠٠ واتا یه‌ك یه‌كه‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی جل شووشتن و ٩٩ یه‌كه ئاو) ده‌بێت به پاككه‌ره‌وه‌ی جل شووشتن یان پاككه‌ره‌وه‌ی دیكه پاكبكرێنه‌وه. تایتی ئاسایی به هێنده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی جل شووشتن كاریگه‌ره بۆ رێگرتن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هه‌ڵه: خواردنی سیر و پیاز رێگره له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
راست: سیر و پیاز یه‌كێكن له خواردنه ته‌ندروسته‌كان به‌هۆی بوونی ئه‌و ماددانه‌ی تیایاندا هه‌یه، بەڵام له‌رووی زانستییه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه كه به‌سوودن بۆ خۆ پاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
news_share_descriptionsubscription_contact

