Muhammet Kurşun
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
تاران – AA
له ئێران لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٠٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه لەو وڵاتە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٥ هه‌زار و ٢٢٢ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٠٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ٥٦٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٢٥ هه‌زار و ٢٢٢ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٤٣٩ هه‌زار و ٨٨٢ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و ٢٣ کەس ناجێگیره و ٣٦٩ هه‌زار و ٨٤٢ کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامەزراوە تەندورستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٨٧٩ هه‌زار و ٦٤٠ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ئاشکراشیکرد کە لە کۆی ٣١ پارێزگا لە ئێران ٢٩یان لە ناوچەی سوور یان مەترسیداردان.