جيهان

فەڕەنسا..لە نزیک بینای پێشووی گۆڤاری شارلی ئێبدۆ هێرش ئەنجامدرا

لە فەڕەنسا کەسێک لە نزیک بینای پێشووی گۆڤاری شارلی ئێبدۆ چوار کەسی بریندار کرد.

Alaattin Doğru  | 25.09.2020 - نوێکردنەوە : 26.09.2020
فەڕەنسا..لە نزیک بینای پێشووی گۆڤاری شارلی ئێبدۆ هێرش ئەنجامدرا

Paris

پاریس - AA

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، کەسێک لە نزیک بینای پێشووی گۆڤاری تەنزی فەڕەنسی، شارلی ئێبدۆ هێرشی ئەنجامدا و، بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.

بە پێی ئەو هەواڵەی لە راگەیاندنی فەڕەنسیدا بڵاوکراونەتەوە، لە شەقامی نیکۆلاس-ئەپێرت لە ١١هەمین ناوچە کە بینای پێشووی شارلی ئێبدۆ-ی لێیە، کەسێک بە چەقۆ یان قەمە هێرشی کردووەتە سەر کەسەکانی دەوروبەری ئەو شوێنە.

کەسە هێرشکەرەکە چوار کەسی بریندارکردووە کە دووانیان برینەکانیان سەختە و، خۆیشی توانیوێتی هەڵبێت.

لە لایەکی دیکەوە ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامداوە کارتۆنێکی گوماناوی لە ناوچەکەدا جێهێشتووە.

پۆلیسی پاریس، لە روونکردنەوەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە و، ئاماژەی بەوە کرد کە تیمەکانیان لە ناوچەکەن، داواشی لە هاووڵاتيیان کرد سەردانی ئەو ناوچەیە نەکەن.

گۆڤاری تەنزی فەڕەنسی، شارلی ئێبدۆ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا کاریکاتێری لەسەر حەزرەتی محەمەد بڵاوکردەوە و لە یەکی ئەیلوولی ئەمساڵیشدا هەمان کاری کردەوە.

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن سەبارەت بە بابەتەکە رایگەیاندبوو کە ئەو کارەی گۆڤارەکە کردوویەتی ئازادی رادەربڕینە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın