Ömer Koparan,Mehmet Burak Karacaoğlu,Ethem Emre Özcan
21 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2022
تەل رەفعەت/ئەنقەرە-AA
رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە ئەو تۆڕی تونێلانەی لە قەزای تەل رەفعەت لێی داون، بە مەبەستی خۆ حەشاردان و گواستنەوەی چەک بۆ هێڵەکانی شەڕ بەکار دەهێنێت.
یەپەگە/پەکەکە دوای داگیرکردنی تەل رەفعەت و لە شوباتی ٢٠١٦دا، بۆ ئەوەی بە ئاسانی بەبێ بەکارهێنانی ناوچەکانی نیشتەجێبوون و هێڵی بەرگریی جموجۆڵ بکات دەستی رد بە هەڵکەندنی تونێل.
تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە لە کاتێکدا ئەم تونێڵانە بۆ خۆپاراستن لە هێرشە ئاسمانییەکان و گواستنەوەی چەک بۆ هێڵی بەرگری بەکار دەهێنن، لە خاڵی دەسپێک و کۆتایی تونێلەکانەوە دەتوانن بە مووشەک و هاوهن هێرشبکەنە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات.
پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و تۆمارکردنی دیمەنەکان بە درۆن، ژمارەیەک لە تۆڕی تونێلەکانیان لە تەل رەفعەت ئاشکرا کردووه.
تونێلەکان کە دەوری شارۆچکەی تەل رەفعەتیان داوە کە ١٨ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوورە، بە ژمارەیەک ناوچەی نیشتەجێبوونی شارۆچکەکەیشەوە بەستراونەتەوە.
لە کاتێکدا دەرچەی تونێلەکان دەکەوێتە ناوچەکانی نیشتەجێبوون، هەروەها لە خاڵەکانی نزیک لە هێڵی بەرگریی ژمارەیەکی زۆر لە دەرچەی تونێلەکان دەبیندرێت.
یەپەگە/پەکەکە لە کاتێکدا تەواوی تونێلەکانی لە ژێر خاکدا هەڵکەندوون، لە رێگای ئامێری بیناسازییەوە رێڕەوەکانی کردوونەتەوە و دواتر بە بەربەستی کۆنکرێتی و خۆڵ سەریان دادەپۆشێت.
پانی ئەم تونێلانە ١،٥ مەتره و بەرزیشیان دەگاتە ٢-٢،٢ مهتر.
- تونێلەکانی هێڵی بەرگریی
قەزای تەل رەفعەت کە لەلایەن ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە داگیرکراوە، هێڵی بەرگریی هەیە لەگەڵ ناوچەکانی هەردوو ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و لقی زەیتوون.
تۆڕەکانی تونێلی رێکخراوەكه لە تەل رەفعەت بە درێژایی هێڵی بەرگریی ئۆپۆزسیۆنی سەربازی سووریا لە هەردوو ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و لقی زەیتوون درێژ دەبێتەوە.
درێژی تونێلەکان لە هێڵی بەرگرییهوه، بەوەی پارچە پارچەن بوونەتە جێی سەرنج، مەزەندە دەکرێت درێژییان بەلای کەم شەش کیلۆمەتر ببێت.
یەپەگە/پەکەکە کە لە نزیک گوندەکانی تینەیبە، ئاکیبە، ئەبین، ئەلبەسالییە و مەیەسە کە دەکەونە هێڵەکانی پێشەوە بە ئاڕاستەی عەفرین لە خۆرئاوای تەل رەفعەت تۆنێلیان هەڵکەندبوو، بەهەمان شێوە لە گوندەکانی مێراناز، منیغ و عەین داکنە لەسەر هێڵی عەزاز تونێلی هاوشێوەییان هەڵکەندووە.
هەروەها تونێلەکانی دەوروبەری ناوەندی شارۆچکەی تەل رەفعەت، بۆ گوندەکانی هەربول، شەیخ عیسا و ئوم هۆش لە هێڵی پێشەوە بە ئاراستەی شارۆچکەی مهرەع کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە لە خۆرهەڵاتی شارەکە، درێژ دەبنەوە. ئەو گوندانەی کە باسكران لە ژێر داگیرکاریی یەپەگە/پەکەکەدان.
هەروەها رێکخراوەکە لە گوندی شاعەلە، لەسەر هێڵی ناحیەی باب لە باشووری خۆرهەڵاتی تەل رەفعەت چەندین تونێلی هەڵکەندووە.
- سەرێکی تونێلەکە لە تەنیشت دامەزراوەیەکی پەروەردەییهوه دەردەچێت
لەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو لە رێگەی درۆنەوە تۆمارکراوە، دەردەکەوێت کە تیرۆریستان لە چەندین ناوچەی نیشتەجێبووندا بوونیان هەیە.
-یەکێک لە تیرۆریستان دوای ئەوەی لەسەر رێگا تێبینی درۆنی تیمەکەی ئاژانسی ئانادۆڵوی کرد هەوڵیدا بیکاتە ئامانج.
پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لەم ریگەیەوە هەوڵیاندا بەدواداچوون بۆ رێڕەوی تونێلی سەرەکی لە شارۆچکەکە بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان دەرکەوت، كۆتایی ئهو تونێله كه مهترێك له ژێر زهویدا ههڵكهنراوه و بهژێر گهڕهكهكاندا تێپهڕیوه، له تهنیشت بینای كۆنی "دهزگای راهێنانی مامۆستایان" له شارۆچکەکەیە.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی پێشووی تورکیادا، تونێلگەلێکی تیرۆریستان دۆزرانەوە کە بەرەو ماڵ، قوتابخانە، نەخۆشخانە و پەرستگاكان دەچوون و خەڵکی مەدەنییان وەکو قەڵغان بەکاردەهێنا.
- دۆخی تەل رەفعەت
تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە لە مانگی شوباتی ٢٠١٦ بە پاڵپشتیی ئاسمانیی رووسیا، تەل رەفعەت و بەشێک له ناوچەکانی نیشتەجێبوونی دەورووبەرییان داگیرکردبوو.
ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بووە هۆی ئاوارە بوونی نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەسی مەدەنی لە تەل رەفعەت و دەوروبەری و ئەو دانیشتووانەیش پەنایان بردبووە ناوچەکانی نزیک لە سنووری تورکیا.
لێرەوە یەپەگە/پەکەکە هێرش دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و سەنگەرەکانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کە ئاسایشی ناوچەکە دابین دەکەن.