Zafer Fatih Beyaz
18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا، گوتى:"نەخۆشێكى پياوى تەمەن ٦١ ساڵانمان لە دەستدا. داوا لە خواى گەورە دەكەين لێى خۆشبێت. ٩٣ حاڵەتى نوێمان هەيە كە چارەسەريان دەستى پێكردووە".
كۆجا، لە ئەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەرەوە، رايگەياند كە ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە توركيا بۆ ١٩١ كەس بەرزبووەتەوە.
لە توێتەرەكەى كۆجادا هاتووە:
"نەخۆشێكى پياوى تەمەن ٦١ ساڵانمان لە دەستدا. داوا لە خواى گەورە دەكەين لێى خۆشبێت. ئەمڕۆ، ئەنجامى پشكنينەكان، ئەوە نيشان دەدات كە پابەندبوون بە رێوشوێنەكان كارێكى پێويستە. ٩٣ حاڵەتى نوێمان هەيە كە چارەسەريان دەستى پێكردووە. ژمارەى نەخۆشەكانمان گەيشتە ١٩١. پا پێكەوە رێگە لەم مەترسييە بگرين".