Muhammed Boztepe
05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٨٣٢ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٥٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كان بووه‌ته ١٢٩ هه‌زار و ٤٩١ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ سێ هه‌زار و ٥٢٠ به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆده‌گرێت. بە گوێرەى نەخشەكە ئەمڕۆ ٣٣ هەزار و ٢٨٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. لەو چوارچێوەيەدا هەزار و ٨٣٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بە گوێرەى ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا پێنج هەزار و ١١٩ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٥٩ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٢٠٤ هەزار و ٢٤١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٢٩ هەزار و ٤٩١ و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە سێ هەزار و ٥٢٠.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، هەزار و ٣٣٨ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٧٠٧ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ٧٣ هەزار ٢٨٥ نەخۆش.
- هەڵسەنگاندنى فەخرەددين كۆجا بۆ دۆخەكە
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگه‌یاندووه: "ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانی چاودێریی چڕ، ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان كه به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌ناسه‌ده‌ده‌ن و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان، به‌رده‌وامن له دابه‌زین. ژماره‌ی نوێی نه‌خۆشه چاكبووهوهكان، نیشانده‌ری سه‌ركه‌وتنن. له ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبووندا، هه‌ڵكشانێكی رێژه‌یی هه‌یه. له قۆناغێكی نوێداین. با دەرفەرت نەدەين بەدەست پەتاكەوە".