Burcu Çalık Göçümlü
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٣٠٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، ٢٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢٥٣ ھەزار و ١٠٨ کەس و کۆی ژمارەی ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش ھەزار و ٣٩ کەس.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت.
بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٨٧ هەزار و ٢٢٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، هەزار و ٣٠٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٣ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە و هەزار و دوو نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٣٣ هەزار و ٩١٥ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، پێنج مليۆن و ٩٦٩ هەزار و ٦٢٩ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٥٣ هەزار و ١٠٨ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٣٩ حاڵهت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٧١٩ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٤ـە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ژمارەی حاڵەتەکانمان بۆ سەرووی ھەزار و ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە. بە بەراورد بە دوێنێ، ژمارەی حاڵەتەکانی پۆزەتیڤ ٤٠ حاڵەت زیاترە. كۆنترۆڵكردنى هەڵكشانەكە، پەيوەستە بە هەموومانەوە. لە بابەتى دەمامك، دوورەپەرێزى و پاكوخاوێنيدا زۆر هەستیاربن".