09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٨٤٨ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٤٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٣٥ هه‌زار و ٥٦٩ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ سێ هه‌زار و ٦٨٩ به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لەڕێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆده‌گرێت.
بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٣٣ هەزار و ٦٨٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا هەزار و ٨٤٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا سێ هەزار و ٤١٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٤٨ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٢٩٨ هەزار و ٨٠٦ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٣٥ هەزار و ٥٦٩ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە سێ هەزار و ٦٨٩.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، هەزار و ٢١٩ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٦٥٣ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ٨٦ هەزار ٣٩٦ نەخۆش.
- هەڵسەنگاندنى فەخرەددين كۆجا بۆ دۆخەكە
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگه‌یاندووه:"كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چاكبوونەتەوە ٨٥ هەزاری تێپەڕاند. ديسان داكشان هەيە لە ژمارەى حاڵەتهكانى تووشبوون، گيانلەدەستدان، نەخۆشى چاودێرى چڕ و نه‌خۆشی سه‌ر ئامێرى هەناسەدان. داتاكانی نه‌خشه‌كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له بهرژهوهندییمانه. به‌ڵام ئه‌مانه ئه‌نجامی یهكلابووهوه نیین، ده‌رفه‌تێكی جددین. با ده‌رفه‌ته‌كه به‌كاربهێنین".