Aybüke İnal
22 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٦١ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٥٣ هه‌زار و ٥٤٨ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ چوار هه‌زار و ٢٤٩ به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنای لە توركيا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٣٣ هەزار و ٦٣٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا ٩٦١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا هەزار و سێ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٢٧ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٧٢٩ هەزار و ٩٨٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٥٣ هەزار و ٥٤٨ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ٢٤٩.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٨٢٠ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٤٢٤ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ١١٤ هەزار ٩٩٠ نەخۆش.
- "ئەو نەخۆشانەى كە پشكنينيان بە ئەرێنى دەرچووە بە ئاستى پێشبينكراودا دەڕوات"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگه‌یاندووه: "سه‌ره‌ڕای زیادبوونی ژماره‌ی پشكنینه‌كان، ژماره‌ی حاڵه‌ته پۆزه‌تیڤه‌كان، له ئاستی چاوه‌ڕوانكراودایه. ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ری پشتیوانییكاره، روو له كه‌مبوونه‌وه‌ن. شێوازى نوێى ژيانمان، ژيانى كۆمەڵايەتى كۆنترۆڵكراو، پێكەوە پابەندبوون. مەرجە: ده‌مامك و مه‌ترونیوێك دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تی".