Seyit Aydoğan
17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2020
تۆرۆنتۆ- AA
سەرۆكوەزيرانى كەنەدا، جەستن ترۆدۆ بەهۆى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناوە قەدەغەكردنى هاتنەناوەوەى سەرجەم ئەو كەسانەى كە هاووڵاتى كەنەدا يان خاوەنى مۆڵەتى پەنابەرى هەميشەيى نين راگەياند.
ترۆدۆ، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا، ژمارەيەك رێكارى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆناى ئاشكراكرد.
ترۆدۆ، ئاماژەى بەوەكرد كە هاتنەناوەوەى سەرجەم ئەو كەسانەى كە هاووڵاتى كەنەدا يان خاوەنى مۆڵەتى پەنابەرى هەميشەيى نين قەدەغەكراوە و رايگەياند ئەم قەدەغەكردنە تيمى فڕۆكەوانى كۆمپانياكانى هێڵى ئاسمانى، هاووڵاتيانى ئەمريكا، ديپلۆماتەكان، ئەندامانى نزيكى خێزانى هاووڵاتيانى كەنەدا ناگرێتەوە.
ترۆدۆ گوتيشى: "رێگە بەو كەسانە نادرێت كە نيشانەكانى نەخۆشييان پێوەديارە بێنە ناو كەنەداوە."
- فرۆكەخانەى تايبەت بۆ گەشتە نێودەوڵەتييەكان تەرخانكراوە
ترۆدۆ راشيگەياند، سەرجەم گەشتە ئاسمانييە نێودەوڵەتييەكان، ئاراستەى فڕۆكەخانەكانى مۆنتريال، تۆرۆنتۆ، كالگارى و فانكۆڤەر كردووە و گوتيشى ئەم رێكارەيان بۆ ئەوە گرتووەتەبەر كە سەرجەم ئەوانەی دێن بە شێوازێكى تەندروستى پشكنين بكرێن.