Selma Kasap
09 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا دەربارەى جۆرى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا (كۆڤيد-١٩) روونكردنەوەيدا.
فەخرەدین کۆجا رایگەیاند کە تاکو ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار نەکراوە و لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشى:
"ئەگەرى هەيە لە توركيا حاڵەتى تووشبوون رووبدات، بەڵام رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى لەدەستى خۆمانە".
كۆجا، دەربارەى ئەگەر و رێگە و شێوازى هاتنەناوەوەى ڤايرۆسەكەى بۆ توركيا گوتى: "لە دۆخى ئێستادا، ئەگەر ڤايرۆسەكە بێتە وڵاتەكەمان ئەوە ئەگەرێكى زۆرە يان بە هاتنەناوەوەى تازەوە روويداوە يان لە رێگەى ئەوانەوەيە كە هاتونەتەوە".
وەزيرى تەندروستى توركيا، متمانەى دايە هاووڵاتيان و گوتى:"دۆخێك نييە كە هاووڵاتيانمان توشى مەترسى بكات. سەرجەم دامودەزگاكانى حكوومەت، وەزارەتەكەمان ئەوەى پێويستە بيكات باشتر لەهەر وڵاتێكى ديكە كردوويەتى".
سەبارەت بە ئامادەكارى توركيا بۆ رووبەرربوونەوەى ڤايرۆسەكە و ئەگەرى وەرگرتنى هاوكارى لە وڵاتانى ديكەوە، فەخرەددين كۆجا گوتى:
"لە ھیچ وڵاتێکەوە ھاوکاریمان پێویست نییە، ئێمە وەک تورکیا یەکێکین لەو وڵاتانەی کە دەتوانین ھاوکاری پێشکەش بە ئەوانی دیکە بکەین".
هەروەها گوتيشى: " دەمەوێ بڵێم كێشەكى جيهانييە و بەرەنگاربونەوەمان نيشتيمانييە".
وەزيرى تەندروستى توركيا، هۆشدارى دايە هاووڵاتانى وڵاتەكەى لە ئەورووپا و گوتى: "بە تايبەتى دەمەوێ هاووڵاتيانمان لە ئەورووپا ئاگادار بكەمەوە كە زۆر پێويست نەبێ لە ماڵ دەرنەچن، كە دەريشچوون بە دەمامكەوە دەرچن، ئەگەر هەر نيشانەيەكى نەخۆشييان لێ بەدەركەوت ئەوە دەستبەجێ سەردانى ناوەندەكانى تەندروستى بكەن".