کۆڤید- ١٩

وەزيرى تەندروستیى توركيا دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) ئاشكراكرد

- "لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، دوو هەزار و ١٤٨ حاڵەتى تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركراوە، ٦٣ تووشبوو گيانيانلەدەستداوە، ژمارەى گشتى تووشبوون بۆ ١٥ هەزار و ٦٧٩ كەس و گيانلەدەستدان بۆ ٢٧٧ كەس بەرزبووەتەوە".

Yeşim Sert Karaaslan  | 02.04.2020 - نوێکردنەوە : 02.04.2020
وەزيرى تەندروستیى توركيا دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) ئاشكراكرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە دواى كۆبوونەوەى ئەنجوومەنى زانستى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانییدا دوايين ژمارەكانى ڤايرۆسەكەى راگەياند.

فەخرەددين كۆجا، گوتى: "لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، دوو هەزار و ١٤٨ حاڵەتى تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركراوە، ٦٣ تووشبوو گيانيانلەدەستداوە، ژمارەى گشتى تووشبوون بۆ ١٥ هەزار و ٦٧٩ كەس و گيانلەدەستدان بۆ ٢٧٧ كەس بەرزبووەتەوە".

گوتيشى: "ئەمڕۆ ١٤ هەزار و ٣٦٩ پشكنينى کۆرۆنامان ئەنجامداوە، كۆى گشتى ١٠٦ هەزار و ٧٩٩ پشكنين ئەنجامدراوە".

سەبارەت بەوانەى كە چاكبوونەتەوە، كۆجا گوتى: "ژمارەى ئەو كەسانەى كە چارەسەرى کۆرۆنايان بۆ كراوە و چاكبوونەتەوە گەيشتە ٣٣٣ كەس".

دەربارەى رێژەى گيانلەدەستدان، كۆجا گوتى: "رێژەى گيانلەدەستدان لە نێو تووشبووانمان لەسەدا ١،٥٨بووە، ئەمە ئەوە دەگەێنێت كە لەم رووەوە لە خوار زۆربەى وڵاتانداين".

فەخرەددین کۆجا راشيگەياند کە ژمارەی ناوەندەکانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ٨٩ ناوەند بەرز دەکەنەوە. و گوتى: "رێژەى نەخۆش لە يەكەكانى چاودێرى چڕ سەدا ٦٣يە، لە ئانادۆڵو رێژەى نەخۆش لەسەدا ٤٠. لە نەخۆشخانەكاندا هيچ كێشەيەكمان نييە".

وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاشکرای کرد، لەسەدا ٨٠ی ئەوانەی کە بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەسەرووی ٦٠ ساڵی دابووە، و گوتى: "ئەوە دەبينين كە لە سەدا ٦٨،٨ى ئەو تووشبووانەى كە گيانيانلەدەستداوە و لە سەدا ٦٣،٣ى ئەوانەى لەژێر چاودێرى چڕدان نەخۆشى فشارى خوێنيان هەيە".

وەزيرى تەندروستى توركيا سەبارەت بە ژمارەى گيانلەدەستدان لەناو كارمەندانى تەندروستيدا گوتى: "٦٠١ كارمەندى تەندروستيمان تووشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوونە".

- ئامارى پارێزگاكانى توركيا:

وەزيرى تەندروستیى توركيا، ئەوەشى راگەياند كە ئيستانبوڵ سەدا ٦٠ى تووشبووانى لێيە و ژمارەى تووشبووان لەو شارە هەشت هەزار و ٨٥٢ كەسە، و گوتى: "زۆرترين حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئيستانبوڵ و دوای ئيستانبوڵیش ئيزمير و ئەنقەرە دێن".

گوتيشى: "ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە ئيزمير ٨٥٣، ئەنقەرە ٧١٢، كۆنيا ٥٨٥ و لە كۆجائەلى ٤١٠ حاڵەتە".

سەبارەت بە رێژەى گيانلەدەستدان لە پارێزگاكان، فەخرەددين كۆجا گوتى: "لە ٣٩ پارێزگادا گيانلەدەستدانمان هەيە".

- پێداويستى پزيشكى هەناردە ناكرێت

وەزيرى تەندروستیی توركيا، فەخرەددين كۆجا گوتى: "رێكخستنێک لە نەخۆشخانەكانى پاندەمى دەكەين. لە هەوڵێكداين بۆ ئەوەى پارە لە هاووڵاتیانمان وەرنەگرين".

گوتيشى: "لەدوايين هەفتەدا نزيكەى چوار ملیۆن دەمامكى N95 دابەشكراوە. زياتريش دابەشدەكەين. هەناردەكردنمان راگرتووە و سەرجەم بەرهەمهێنانمان بۆ وڵاتەكەمان تەرخاندەكەين".

وەزيرى تەندروستى توركيا، ئاماژەى بە رۆڵى توركياى كرد لە هاوكاريكردنى وڵاتان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و گوتى: "رێكخەرى ئەورووپا لە رێكخراوى تەندروستى جيهانى، سوپاسى كردين لە بەرامبەر ئەو هاوكارى و پاڵپشتييەى كە لەم ماوەيەدا بۆ چەندين وڵات پێشكەشمان كردووە".

وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا، ئەوەشی راگەیاند کە پرسی سنووردارکردنی گەشتکردن فراوانتر دەکەن و گوتی: "دەبێت ستراتیجی جێگیرمان ژیان بێت، ھێزمان ماڵمان بێت، جموجۆڵ لە شارەکانمان چەند کەمبێتەوە ئەوەندە بەخێرایی ھەنگاو دەنێین".

وەزیری تەندروستی تورکیا، داوای لە ھاووڵاتیان کرد پابەندبن بە رێنماییەکان، و گوتی: "ئەمە جەنگێکی تەندروستی خەڵکە. ئامانجمان ئەوەیە بەکەمترین گیانلەدەستدان لەم جەنگە دەربچین، پێویستە چەند پێمانبکرێت زوو کۆنترۆڵی ڤایرۆسەکە بکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن