Kemal Karadağ
24 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا، رايگەياند حەوت كەسى ديكە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە وڵاتەکەی گيانيانلەدەستداوە.
فەخرەددين كۆجا لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە توێتەرەوە دوايين زانيارى لەسەر ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا راگەياند.
لە تويتەكەى كۆجادا هاتووە: "چەند كەس؟ لە ١٩٥ وڵاتدا هەموو رۆژێک پرسیاری ئەمە دەکرێت. ئەگەر گيانلەدەستدانيشمان هەبێت هێشتا بۆ توركيا درەنگ نييە. پابەندبوون، رێگە لە بەرزبوونەوە دەگرێـت. لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا سێ هەزار و ٩٥٢ پشكنينمان ئەنجامداوە. ٣٤٣ تووشبووى نوێمان هەيە، حەوت كەسيش گيانيان لەدەستداوە. يەكێك لەو حەوت کەسەی گيانيان لەدەستداوە نەخۆشى درێژخايەنى هەبوو، شەش کەسەکەی ديكەش بە ساڵاچوو بوون. تا رێنماييەكان جێبەجێ بکەین بە هێزين".
لە پاش ئامارى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ژمارەى تووشبوون لە توركيا گەيشتە هەزار و ٨٧٢ و گيان لەدەستدانيش بۆ ٤٤ كەس بەرزبووەتەوە.