توركيا, کۆڤید- ١٩

وەزيرى تەندروستى توركيا دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆناى لە وڵاتەکەی راگەياند

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا: - "له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له‌ توركیا سێ هه‌زار و ٨٩٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ٧٦ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بریتییه‌ له‌ ٧٢٥ کەس".

Yeşim Sert Karaaslan  | 07.04.2020 - نوێکردنەوە : 08.04.2020
وەزيرى تەندروستى توركيا دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆناى لە وڵاتەکەی راگەياند

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ گوتى: "دامەزراوەيەكى نوێمان بەناوى ئەنجوومەنى زانستيى كۆمەڵگە دامەزراند. ئەم ئەنجوومەنە، كار لەسەر پێشبينييەكان دەكات و پێشنيارەكانى كۆمەڵگە وەردەگرێت".

فەخرەددین كۆجا لە كۆمەڵگەى وەزارەتى تەندروستى توركيا لە بيلكەنت پاش بەشداريكردنى لە كۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانست لە رێگەى تەلەكۆنفرانسەوە، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رێكخست.

فەخرەددين كۆجا، ئاشكرایكرد له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له‌ توركیا سێ هه‌زار و ٨٩٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ٧٦ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بریتییه‌ له‌ ٧٢٥ کەس و گوتيشى:"بەمڕۆوە كۆى گشتيى پشكنينى (COVID-19) ٢٢٨ هەزار و ٨٦٨ پشکنین بووە، ژمارەى تووشبوونيش گەيشتووەتە ٣٤ هەزار و ١٠٩ حاڵەت".

کۆجا ئاماژەى بەوەش كرد كە هه‌زار و ٥٨٢ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، چاكبوونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌ و گوتى: "زانيارى نادروست لەسەر بەرزبوونەوەى رێژەى گيانلەدەستدان لە حاڵەتەكانى خوار تەمەن ٦٠ ساڵان لە توركيا هەيە. رێژەى ئەوانەى نەخۆشى ديكەيان نييە لە خوار تەمەن ٦٠ ساڵى لە سەدا ١٠ يە".

سەبارەت بە يەكەكانى چاودێرى چڕ، كۆجا گوتى: "تاكو ئێستا لەسەرانسەرى توركيا، رێژەى پڕبوونى يەكەكانى چاودێرى چڕ لەسەدا ٦٢-٦٣ى تێنەپەڕاندووە".

وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لەبارەی ریزبەندی ئەو پارێزگایانەی کە لە سەرانسەری تورکیا زۆرترین رێژەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ-یان تێدا تۆمار کراوە گوتی: "دابەشبوون لەسەرانسەری تورکیا بە گشتی لە ئیستانبوڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، کۆرفەز، کۆجائەلی، ساکاریا و زۆنگوڵداک چڕبوونەوە زۆرە".

فەخرەددين كۆجا، گوتى: "دوێنێ هەوڵى دابڕانى وڵاتەكەمان لەگەڵ دەرەوە دەدا، ئێستا دەبێت مەرجەكانى دابڕان شار شار جێبەجێى بكەين".

كۆجا سەبارەت بەو دەنگۆيانەى كە دەڵێن ڤايرۆسى كۆرۆنا لە گەنجەكانەوە دوورە، گوتى: "رووبەڕووى ڤايرۆسێك بووينەتەوە كە لە هەر تەمەنێك زۆر زوو بڵاودەبێتەوە. پەيوەست بە بەرگرى لەشەوە لە هەر كەسێك نيشانەكانى نەخۆشى دەردەكەوێت".

گوتيشى: "ئيتر لەدەستدانى نەخۆشە گەنجەكانيش دەبينين. نابێت وەك متمانەيەك تەماشاى تەمەن بكرێت".

وەزیری تەندروستیی تورکیا، ئاماژەى بە داهێنانى ئەپێک كرد بۆ بەدواداچوونى تووشبووان و گوتى: "بۆ دابڕاندنى حاڵەتەكان، ئەپليكەيشنێكمان داهێناوە بۆ بەدواچوونيان لەماڵەوە، جوڵانەوەيان، دەرچوونيان يان دەرنەچوونيان بۆ دەرەوە".

فەخرەددين كۆجا، هۆشدارى دا لە فرۆشتنى دەمامك و گوتى: "بەهيچ شێوەيەك بابەتى فرۆشتنى دەمامك لە دەرمانخانەكان نابێت. ئەگەر دەيانەوێت بە خۆڕايى بيدەن دەتوانن. دەمامك بە پارە نافرۆشرێت".

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددین کۆجا دووپاتى لە تواناكانى وڵاتەكەى كردەوە و گوت: "ئێمە لەو وڵاتانەين كە خاوەنی بەهێزترين ژێرخانى تەندروستين لە جيهاندا، تەنانەت وڵاتێكين لە رووى ژمارەی دانیشتووانەوە بەراورد بە ئەورووپا، لانيكەم خاوەنى دوو هێندە ئامێرى هەناسەدانى دەستكردين".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن