Çiğdem Münibe Alyanak
06 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوبەری گشتی و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەنۆڵ کازانجی کرد.
لە پەیامەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھاتووە: "پیرۆزبایی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو دەکەم کە رۆڵی ھەبووە لە خەباتی نەتەوەیی، دامەزراندنی کۆمارمان و بەھێزبوون و گەشەکردنی وڵاتەکەمان".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "بە خۆشحاڵیەوە چاودێری بەھێزکردنی رووبەڕووی چالاکییەکان و تۆڕی ھەواڵ لە دەرەوەی وڵاتەکەمان لەلایەن ئاژانسی نەتەوەییمان (ئاژانسی ئانادۆڵو) دەکەم".
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا باسی گرنگی ئاژانسی ئانادۆڵو وەک سەرچاوەیەکی میدیایی متمانەپێکراو کرد و دەڵێت: "باوەڕم بەوە ھەیە کە ئەم دامەزراوە ریشەدارەمان ھەروەکو تا ئەمڕۆ ئیتر لەمەودواش بەردەوام دەبێت لە بوونی بە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ میدیای تورک و جیھانی".
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا بە سوپاسەوە یادی ئەو کەسانەی کردووەتەوە کە رەنجیان داوە بۆ دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو بە تایبەتی غازی مستەفا کەمال ئەتاتورک، و ھیوای درێژەدان بە چالاکییە سەرکەوتووەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی خواستووە.