Esin Işık
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٧٢١ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و ٧٤ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"نەخشهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
بەپێی نەخشهكه، ئەمڕۆ ١١٣ هەزار و ٣١٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٧٢١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی نەخشهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٤ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢٤١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٧١ هەزار و ٩٦٤ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى نۆ مليۆن و ٧٢١ هەزار و ٦٨٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٠٩ هەزار و ٧٩٠ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە حەوت هەزار و ٧٨٥ حاڵهت.
ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣٠ هەزار و ٤١، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٥٧٣ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٦,٦ـە.
- "كارمەندانى تەندروستيمان تا دوا رادە خۆبەخشن"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ژمارهی ئهو نهخۆشانهمان كه باری تهندروستییان ناجێگیره ههزار و ٥٧٣ کەسە. رێژهی ههوكردنی سییهكان لای نهخۆشهكان لهسهدا ٦،٦ بهردهوامه له داكشان. ئەمڕۆ هەزار و ٧٢١ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. كارمەندانى تەندروستيمان تا دوا رادە خۆبەخشن. با بە پابەندبوون بە رێكارەكان پاڵپشتى كارمەندانى تەندروستيمان بكەين".