Ferdi Türkten
03 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٦٧ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢٤ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ١٦٦ ههزار و ٤٢٢ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ چوار ههزار و ٦٠٩ بهرزبووهتهوه.٩٣١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتى ١٣٠ هەزار و ٨٥٢ تووشبووى كۆرۆونا پاش وەرگرتنى چارەسەر لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنای لە توركيا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆدهگرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٥٢ هەزار و ٣٠٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا ٨٦٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، ٩٣١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٢٤ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، دوو مليۆن و ١٥٥ هەزار و ٣٤٩ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٦٦ هەزار و ٤٢٢ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ٦٠٩ حاڵهت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٦١٢ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٢٦١ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ١٣٠ هەزار ٨٥٢ نەخۆش.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگهیاندووه: "مانگێك پێش ئێستا وەكو ئەمڕۆ ژمارەى نەخۆشەكانى چاودێرى چڕ هەزار ٤٢٤ بوو و لە ئێستادا سەدا ٥٧كەمبووەتەوە، ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە بە ئامێرى هەناسەدانەوە بەسترابوونەوە ٧٦٦ نەخۆش بوون و لە ئێستادا سەدا ٦٦ كەمبووەتەوە، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون سەدا ٤٨ كەمبووەتەوە. بە گوێرەى ئەنجامى زياتر لە ٥٢ هەزار پشكنين، ئەمڕۆ ژمارەى تووشبوونى تۆماركراوى نوێ ٨٦٧ە. بە پابەندبوونمان با ئەم داكشانە خێراتر بكەين".