11 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا ئاشكرایكرد تا ئەمڕۆ دوو هەزار و ٤٢٣ نەخۆشمان چاكبوونەتهوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووه.
فەخرەددين كۆجا كۆجا دواى بەشدارییكردنى لە كۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانستى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە رێگەى ڤيديۆكۆنفرانسەوە، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رێكخست.
كۆجا لە سەرهتادا ژمارەى ئەو تووشبووانەى ئاشكراكرد كە لە ڤايرۆسەكە چاكبووەتەوە و گوتى: "تا ئەمڕۆ دوو هەزار و ٤٢٣ نەخۆشمان چاكبوونەتهوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووه".
سەبارەت بە رێژەى پڕبوونى نەخۆشخانەكانیش رایگهیاند: "رێژەى پڕیی نهخۆشخانهكان له سەرانسەرى توركيادا لەسەدا ٣٦،٣ه".
وهزیری تهندروستیی توركیا ئاماژەى بە كەمبوونەوەى ژمارەى نەخۆشەكان له وڵاتهكهی كرد و رایگهیاند: "ژمارەى ئەو نەخۆشانەى دهچنه نهخۆشخانه، ئهوانهی كە لە ژێر چاودێریى چڕدان و ئەوانهی لهسهر ئامێرى هەناسەدانى دەستكردن، جێگیربووه، دەتوانين بڵێين خێرايى ههڵكشانی كەمبووەتەوە".
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانييەكەدا فەخرەددين كۆجا، ژمارەى كارمەندانى تەندروستىی توركیای ئاشكراكرد و رایگهیاند: "كۆى گشتيى كارمەندانى تەندروستى لە توركيا يەك مليۆن و ٦١ هەزار و ٦٣٥ كارمەندە. ١٦٥ هەزار و ٣٦٣ يان پزيشكن و ٢٠٤ هەزار و ٩٦٩يان پەرستارن".
كۆجا دوايين ئامارى ٢٤ كاتژمێرى رابردووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێى لە توركيا بڵاوكردەوە و رایگهیاند: "لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، چوار هەزار و ٧٤٧ تووشبووى نوێ دەستنيشانكراون، ٩٨ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە، كۆى گشتى گيانلەدەستدان گەيشتووەتە هەزار و ٦ كەس".
دواتر رایگهیاند: "له توركیا رێژەى گيانلەدەستدان بەراورد به ژمارەى تووشبووان سەدا ٢،١٥يە. لە ريزبەندیى ئەو وڵاتانەى كە ژمارەى دانيشتوانيان لە سەرووى ١٠ مليۆنه توركيا ١٢هەمینه".
سەبارەت بە ژمارەى ئهو پشكنینانهی ڤايرۆسى كۆرۆنا كه تا ئهمڕۆ ئهنجامدراون، كۆجا گوتى: "كۆی گشتيى پشكنينەكانى (COVID-19) گەيشتووەتە ٣٠٧ هەزار و ٢١٠، و كۆى گشتیى ژمارەى تووشبووان بۆ ٤٧ هەزار و ٢٩ بەرزبووەتەوە".
وهزیری تهندروستیی توركیا جەختى لە گرنگیی بەكارهێنانى دەمامك و دابەشكردنى دەمامك بەخۆڕايى كردەوە و گوتى: "لهم قۆناغهدا هاووڵاتییانمان دهتوانن بچنه ههر دهرمانخانهیهك و پێنج دهمامكی خۆیان وهربگرن".
گوتيشى: "كەى نەخۆشييەكەمان كۆنترۆڵكرد، ئەو كاتە خۆرى ئەو ژيانەى كە بيرى دەكەين، هەڵدێت".