Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا ، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: ''پشتیوان به‌خوا له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌م قۆناغه كێشه‌دارانه ته‌واوده‌بن، رۆژانی زۆر رۆشنتر و ئاسووده‌تر له‌خۆیانمان ده‌گرن''.
له‌میانی به‌شداریكردنی له ڤیدیۆكۆنفرانسی نائاسایی له‌سه‌ر بابه‌تی ''هاریكاری و پاڵپشتیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای Covid-19''ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی توركی زمان، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان باسی له گرنگیی كه‌رتی په‌یوه‌ندیی كرد له‌م قۆناغه‌دا و، رایگه‌یاند: ''كه‌رتی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه‌دا به ئه‌زموونێكی گرنگدا تێده‌په‌ڕێت".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشهاته‌كان جارێكی دیكه گرنگیی به‌هێزكردنی رێڕه‌وی مامناوه‌ندی تێپه‌ڕینی قه‌زوین-ی ده‌رخست و، رایگه‌یاند: "جه‌نگێكی سه‌خت به‌رامبه‌ر دوژمنی نادیار به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی تورك پاڵپشتیمان بۆ هاریكاری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پته‌وتر ده‌كات".
راشیگه‌یاند: "به هۆی كاریگه‌ری په‌تاكه‌وه رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی بووینه‌ته‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا".
سەرکۆماری تورکیا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند پشتیوان به‌خوا له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌م قۆناغه كێشه‌دارانه ته‌واوده‌بن و رۆژانی زۆر رۆشنتر و ئاسووده‌تر له‌خۆیانمان ده‌گرن و، گوتیشی: ''ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گرتوومانه‌ته به‌ر له‌وانه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنیی بكه‌نه سه‌ر بازرگانی نێوانمان. بۆیه ده‌بێت له نزیكترین كاتدا به‌رجه‌سته‌ترین چاره‌سه‌ری بگرینه‌به‌ر ئه‌ویش به‌ڕه‌چاوكردنی ته‌ندروستی خه‌ڵك له شوێنه‌كانی گواستنه‌وه و كاتی تێپه‌ڕبوون به خاڵه سنوورییه‌كاندا".
گوتیشی: "خوا یار بێت له جه‌نگی ڤایرۆسی كۆرۆنادا سه‌رده‌كه‌وین. له دوای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ جیهانێكی راسته‌قینه‌ی نوێ رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن