Esin Işık
29 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەزار و ١٤١ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢٨ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ١٦٢ ههزار و ١٢٠ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ چوار ههزار و ٤٨٩ بهرزبووهتهوه. هەزار و ٥٩٤ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتى ١٢٥ هەزار و ٩٦٣ تووشبووى كۆرۆونا پاش وەرگرتنى چارەسەر لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنای لە توركيا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆدهگرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٣٦ هەزار و ١٥٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا هەزار ١٤١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، هەزار و ٥٩٤ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٢٨ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٩٦٤ هەزار و ٣٦٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٦٢ هەزار و ١٢٠ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ٤٨٩ حاڵهت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٦٦٢ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٢٤ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ١٢٥ هەزار ٩٦٣ نەخۆش.
- "بە ژيانێكى كۆمەڵايەتى كۆنترۆڵكراو با لە مەترسييەكان دوربكەوينەوە".
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگهیاندووه:"ژمارەى پشكنينەكان زيادبووە، حاڵەتى تووشبوونى نوێ كەمبووەتەوە. داكشانى ژمارى نەخۆشى چاودێرى چڕ و ژێر ئامێرى هەناسەدان بەردەوامە. رۆژانى داهاتوو، پەيوەستە بە پابەندبوونمان بە پاكراگرتنى دەستەكانمان، دەمامك و دوورەپەرێزى كۆمەڵايەتى. بە ژيانێكى كۆمەڵايەتى كۆنترۆڵكراو با لە مەترسييەكان دوربكەوينەوە".