Mehmet Tosun
30 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا، رايگەياند، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ٦١٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە (COVID-19) دەستنيشانكراون، ٩٣ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە، كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا گەيشتووەتە ١٢٠ هەزار و ٢٠٤ و گيانلەدەستدانيش گەيشتە سێ هەزار و ١٧٤ کەس، چوار هەزار و ٨٤٦ تووشبووى ديكەش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چاكبوونەتەوە گەيشتووەتە ٤٨ هەزار و ٨٨٦.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە خۆدەگرێت بڵاوكردەوە. بە گوێرەى نەخشەكە ئەمڕۆ ٤٢ هەزار و چوار پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. لەم چوارچێوەيەدا دوو هەزار و ٦١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بە گوێرەى ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا چوار هەزار و ٨٤٦ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٩٣ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٣٣ هەزار و ٦١٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، ١٢٠ هەزار و ٢٠٤ حاڵەتى تووشبوون و سێ هەزار و ١٧٤ گيانلەدەستدان ههیه. كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان هەزار و ٥١٤ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٨٠٣ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ٤٨ هەزار ٨٨٦ نەخۆش.
- بانگەوازى "سووربوون لەسەر پابەندبوون بە رێنماييەكان" لەلايەن وەزيرى تەندروستى توركياوە
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، تیایدا هاتووه: "له ژمارهی پشكنینهكاندا ملیۆنێكمان تێپهڕاندووه. ههڵكشان له ژمارهی حاڵهتهكاندا له ئاستی پێشبینیكراو دایه. داكشان لە ژمارەى نەخۆشانى چاودێرى چڕ و ئامێرى هەناسەدان هەيە، زيادبوونى ژمارەى چاكبوونەوەى تووشبووان بەردەوامە. گەيشتن بەم خاڵە ئاسان نەبوو. با سووربين لەسەر پابەندبوون بە رێنماييەكان"