Ferdi Türkten
26 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، رايگەياند، ١٦ تووشبووى ديكە بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە ژمارەى گيانلەدەستدان لە وڵاتەكە بۆ ٧٥ كەس بەرزبووەتەوە.
فەخرەدين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تویتەردا دوايين ئامارى بڵاوكردەوە.
لە تویتەكەى كۆجادا هاتووە: "دوێنێ ژمارەى پشكنينمان پێنج هەزار و ٣٥ بوو، ئەمڕۆ حەوت هەزار و ٢٨٦ پشكنينمان ئەنجامداوە. هەزار و ١٩٦ تووشبووى نوێ بە ڤايرۆسى كۆرۆنا توماركرا. نەخۆشەكان و بەركەوتووانى كەرەنتين كراون. ١٦ نەخۆشمان لەدەستدا. بەم ئەنجامە، ژمارەى گيانلەدەستدان گەيشتە ٧٥ كەس و تووشبووانيش بۆ سێ هەزار و ٦٢٩ كەس بەرزبووتەوە. داواتان لێدەكەم پابەندبن بە رێنماييەكان".