Enes Kaplan
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
له راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست، هاتووه: "گەلى تورك، تاكو ئەمڕۆ چۆن بووە لێرە بەدواوەش جارێكى ديكە دووپاتى دەكاتەوە كە سازش لەسەر بابەتى پاراستنى ماف و بەرژەوەندييەكان لە وشكانى، دەريایی و ئاسمانییدا ناكات".
له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌چوو، راگه‌یه‌نراوێك بڵاوكرایه‌وه.
لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، ئاماژە بەوە كراوە زانياریى لەسەر سەرجەم ئەو ئۆپەراسيۆنانەى كە لە ناوەوە و دەرەوەى وڵات لە دژى رێكخراوە تيرۆريستييەكان، له‌سه‌روویانه‌وه په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه-په‌یه‌ده/یه‌په‌گه، فه‌تۆ و داعش، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی، پێكه‌وه‌یی و مانه‌وه‌ی توركیا، بەڕێوەدەچێت پێشكەش بە ئەنجوومەنەكە كراوه.
سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست، هاتووه: "گەلى تورك، تاكو ئەمڕۆ چۆن بووە لێرە بەدواوەش جارێكى ديكە دووپاتى دەكاتەوە كە سازش لەسەر بابەتى پاراستنى ماف و بەرژەوەندييەكان لە وشكانى، دەريایی و ئاسمانییدا ناكات. ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دژی یاسا و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ههنگاوگهلێكیان هاویشتووه و له‌سه‌روویانه‌وه ئه‌و دوورگانه‌یان پڕچه‌ككردووه كه خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی نا سه‌ربازیین، بانگهێشتی هۆشمه‌ندیی كراون. توركیا له سه‌رجه‌م پلاتفۆرمه‌كان سه‌باره‌ت به به‌شكردنی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، به‌ر له هه‌موو شت لایه‌نگری دیالۆگه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: "له ناكۆكییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، توركیا كه هه‌میشه له به‌ره‌ی ره‌وایه‌تی، سه‌رڕاستی، دادپه‌روه‌رییدا بووه، جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵوێست و چالاكییه‌كانی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش له هه‌مان چوارچێوه‌دا ئه‌نجامده‌دات، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زراوه و وڵاتانه‌ی كه بوونه‌ته به‌شێك له ناكۆكییه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا کردووە، رێز له‌و هه‌ڵوێسته مهبدهئییهی وڵاته‌كه‌مان و ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری توركی قوبرسی باكوور بگرن".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "توركیا كه له هه‌ریه‌ك له سووریا و لیبیا له چوارچێوه‌ی شه‌رعیه‌تدا به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بێته‌وه و پشتیوانیی له بنیاتنانی سه‌قامگیریی ده‌كات، درێژه به هه‌ڵوێسته‌كانی له‌وباره‌یه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنی ئه‌و وڵاتانه به ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی ده‌دات. بانگەواز له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كراوه بۆ هەنگاونانى به‌رجه‌سته لە دژى ئەو رێكخراوه تيرۆريستى و قەوارە ناشەرعييانەى كە دەستيان بەسەر سەرچاوە و ئازادیى گه‌له ستهملێكراوهكاندا گرتووه، و ئه‌و ئهكتهرانهشی كه پشتیوانی‌یان لێده‌كه‌ن".