Zafer Fatih Beyaz
25 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كۆبوویه‌وه و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
لە راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا، هاتووه: "سەركۆنەى پشكنينى تاكلايەنەى كەشتييەكەى توركيا لە چوارچێوى ئۆپەراسيۆنى ئيرينى ده‌كه‌ین، كە ئەو هەنگاوە پێشێلكردنى ياساى نێودەوڵەتى و پەيوەندييەكانى هاوپەيمانانە. دژی ئه‌و رێککاره‌ی له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئیرینی ئه‌نجامدراوه، له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌نگاوی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر".
لە راگەيەنراوى ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا، سەركۆنەى پشكنينى تاكلايەنەى كەشتييەكەى توركيا لە چوارچێوى ئۆپەراسيۆنى ئيرينى کراوە و راگەیەنراوە كە ئەو هەنگاوە پێشێلكردنى ياساى نێودەوڵەتى و پەيوەندييەكانى هاوپەيمانانە. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه دژی ئه‌و رێكاره‌ی له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئیرینی ئه‌نجامدراوه، له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌نگاوی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه جه‌ختی له خۆشحاڵیی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی خاكی ئازه‌ربایجانی برا كه ماوه‌ی زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه داگیركراوه، كردووه‌ته‌وه، و ئه‌و دۆخه جیۆپۆله‌تیكییه‌ی له ئه‌نجامی پێشهاته‌كاندا هاتووه‌ته ئاراوه، به سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه تاوتوێكردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا، ئاماژه به‌وه‌كراوه، جارێكی دیكه جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به رێڕه‌وێكی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری وڵات نادرێت.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا رایگه‌یاندووه: "سووربوون له‌سه‌ر نكوڵیكردن له بوونی تورك له قوبرس و په‌سه‌ندنه‌كردنی دوو كۆمه‌ڵگه و دوو ده‌وڵه‌ت له دوورگه‌كه، و ئه‌و سهپاندنانهی كه بناغه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان پێكده‌هێنن، هیچ كاتێك په‌سه‌ند ناكرێن".
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی ئهنجوومهنهكهدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە پێويستە ئەو ڤاكسينانە و چارەسەرەكانى ديكەى ڤايرۆسى كۆرۆنا كە تادێت كاريگەرى زياتردەبێت، نەكرێتە قوربانى مەرامى سياسى و بازرگانى و بە شێوەيەكى ئاسان و دادپەروەرانە بخرێتە بەردەست هەموو مرۆڤايەتى.