توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی گيانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٦٤ هەزار و ٥٤٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٨١٤ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ١٦٨ گيانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆماركراون.

Mehmet Tosun  | 25.11.2020 - نوێکردنەوە : 27.11.2020
توركيا.. ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی گيانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٦٤ هەزار و ٥٤٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٨١٤ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ١٦٨ گيانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆماركراون.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى"covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشته‌كه‌، ئەمڕۆ ١٦٤ هەزار و ٥٤٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، شەش هەزار و ٨١٤ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسه‌كه‌ تۆماركراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٦٨ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، بەو ژمارەيەى ئەمڕۆ بەرزترين ژمارەى رۆژانەى گيانلەدەستدان تۆماركراوە.

لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، سێ هەزار و ٩١١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣٨٥ هەزار و ٤٨٠ کەس بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٧ مليۆن و ٧٣٣ هەزار و ٥٢٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٤٦٧ هەزار و ٧٣٠ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٢ هەزار و ٨٤٠ حاڵه‌ت.

هاوكات، ژمارەى كه‌یسه‌ چالاكەكان ٦٦ هەزار و ٦٧٥ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە چوار هەزار و ٥٤٣ نەخۆشە.

بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٤ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٤،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٧١،٣ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٩،٢ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١١ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٨ـه.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın