توركيا, سياسەت

ئەردۆغان: ''بە بوونمان لە ئیدلب رێگرییمان کرد لە تراجیدیایەکی نوێی مرۆیی و شەپۆلێکی گەورەی کۆچ''

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''بە بوونمان لە ئیدلب رێگرییمان کرد لە تراجیدیایەکی نوێی مرۆیی و شەپۆلێکی گەورەی کۆچ''.

Seval Ocak Adıyaman  | 25.11.2020 - نوێکردنەوە : 26.11.2020
ئەردۆغان: ''بە بوونمان لە ئیدلب رێگرییمان کرد لە تراجیدیایەکی نوێی مرۆیی و شەپۆلێکی گەورەی کۆچ''

TBMM

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە لە سایەی پشتیوانیی وڵاتەکەیانەوە، داگیرکاری ئەرمینیا لە قەرەباغ کە خاکی ئازەربایجانە کۆتایی هات، بۆ یەکەمجار ئومێدەکان بۆ چارەسەرێکی درێژخایەن زیادیان کردووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتیدا لە پەرلەمانی تورکیا، باسی لەوە کرد کە ئەوەی لەدەستیان بێت هەوڵیانداوە بۆ لەناوبردنی مەترسیی تیرۆر، بەرگرتن لە ناکۆکییە هەرێمییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیریی.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا تاکە ئەندامی ناتۆیە کە لە سووریادا رووبەڕووی داعش شەڕ دەکات و سەرەڕای تەنیا جێهێشتنی تا ئەمڕۆ، نزیکەی نۆ هەزار تیرۆریستیی بیانیی دەستگیرگردووە و رەوانەی وڵاتەکانیانی کردووەتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''قەدەغەی هاتنە ژوورەوە بۆ وڵاتەکەمان خستە سەر نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس کە دەرکەوتووە پەیوەندییان بە ناوچەکانی پێکدادانەوە هەیە. هەوڵی نائاساییمان خستەگەڕ بۆ بەرگرتن لە پەڕینەوە بۆ ناوچەکانی پێکدادان لە رێگەی وڵاتەکەمانەوە. ئەو وڵاتانەی کە کەسانی پەیوەندیدار بە تیرۆرمان بۆ رەوانە کردنەوە ئەو رەوشەیان بە جددی نەگرت و نەیانتوانی رێگری بکەن لە کردەکانی سەر خاکی خۆیان. لەگەڵ ئەوەشدا هەڵسان تاوانی ئەوەیان خستە ئەستۆی ئیسلام و موسڵمانان''.

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی باسی لەوە کرد کە ئەو ناوچانەیان پاککردووەتەوە کە ماوەیەک شوێنی تەراتێنی تیرۆریستان بوون و دەستەبەری گەڕاندنەوەی زیاتر لە ٤١١ هەزار سووریان کردووە بۆ نیشتمانی خۆیان و گوتی: ''بە بوونمان لە ئیدلب رێگرییمان کرد لە تراجیدیایەکی نوێی مرۆیی و شەپۆلێکی گەورەی کۆچ. وەک دوایین جاریش دەمەوێت بە تایبەتی باس لەوە بکەم کە ١٧ تیرۆریست ویستویانە دزە بکەنە ناوچەی کانی ئاشتیی و لەلایەن کۆماندۆ قارەمانەکانمانەوە کوژران. بە ناوی گەلەکەمەوە چاوی کۆماندۆکانمان ماچ دەکەم. ئەو هەنگاوە بوێرانەیان یەکەم نییە و دوایینیش نابێت''.

رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئامادەی پشتیوانیکردنن لە هەر هەنگاوێک کە چارەسەرێکی خێرا و راستەقینە لە سووریا دەستەبەر دەکات.

سەرکۆماری تورکیا باسی لەوە کرد کە بەو پشتیوانی مەشق و راوێژکاریەی پێشکەشی حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیایان کردووە رێگریان کرد لەوەی چیدیکە ئەو وڵاتە پەلکێشی شەڕی ناوخۆ بکرێت و گوتی: ''بەوەیش رێگەمان لەبەردەم قۆناغی سیاسیی بەڕابەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە''.

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە سەرەڕای شەڕفرۆشتنەکانی یۆنان و ئیدارەی رۆمی قوبرسی باشوور، هەمیشە لە بابەتی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا ئارامگرانە و خوێنساردانە مامەڵەیان کردووە و گوتی: ''بەڵام بەداخەوە سەرەڕای ئەو خوێنساردی و ئارامگریەمان سەرلەنوێ هێرش کرایە سەر کەشتییەکی مەدەنیمان کە پێداویستی مرۆیی دەبرد بۆ لیبیا. ئەو کارە لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا جێگەی نابێتەوە. کاپتنی ئەوەیش یۆنانیەکە. دوای چوونە کەشتییەکەوە بەداخەوە دەستدرێژیان کردووەتە سەر دەستەی مەدەنی کەشتییەکە. هەموو ئەوانە تۆماری ڤیدیۆییان هەیە. بە دڵنیایییەوە رەوانەی جێگەی پێویست کراوە و دەنێردرێت''.

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها باسی لەوە کرد کە هاوکاربوون لە کۆتاییهێنان بەو نادادپەروەریەی کە ٣٠ ساڵە لە قەرەباغ دەگوزەرێت و گوتی: ''لە سایەی پشتیوانیی وڵاتەکەمانەوە، داگیرکاری ئەرمینیا لە قەرەباغ کە خاکی ئازەربایجانە کۆتایی هات، بۆ یەکەمجار ئومێدەکان بۆ چارەسەری درێژخایەن زیادیان کردووە. هەندێک هاوسەرۆکەکانی مینسک کە تا دوێنێ دیار نەبوون، تەنانەت لەو بارەیەشەوە بە ئاشکرا پشتیوانی ئەرمینیایان دەکرد لێدوانەکانیان سەبارەت بە ناڕەحەتییان لە رێککەوتنەکە هیچ بەهایەکی نییە''.

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''ئێوارەی دوێنێ لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتیندا تاوتوێی ئەو بابەتانەمان کرد. گفتوگۆمان کرد لەبارەی ئەوەی کە دەتوانین لەو قۆناخەدا چ هەنگاوێک هەڵگرین. باوەڕموایە لەو گفتوگۆیەی لەگەڵ بەڕێز پوتین ئەنجامماندا وەک رووسیا-تورکیا-ئازەربایجان هەنگاومان ناوە بۆ سەروەری ئاشتیی بۆ ناوچەکە لەم قۆناخەدا. چانسی ئەوەشمان هەیە ئەوە فراوانتر بکەین''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın