Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌پێناو له چالاكی خستنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به درێژایی سنووره‌كانی باشوورمان و پاراستنی سنووره‌كانمان، بێ پچڕان درێژه‌یان پێده‌درێت".
له دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشکی سه‌رۆكایه‌تی کۆمار به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجوومه‌نه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئۆپه‌راسیۆن و چالاكییه‌كان كه به سه‌ركه‌وتوویی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامن له دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی نیشتمانیی، پێكه‌وه‌یی و مانه‌وه‌ی توركیا، له‌سه‌روویانه‌وه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه-په‌یه‌ده/یه‌په‌گه، فه‌تۆ و داعش، كراوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه به‌مه‌به‌ستی وشككردنی تیرۆر له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور كه به له‌به‌رچاوگرتنی مافی سه‌روه‌ریی وڵاتانی دراوسێ و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یان ئه‌نجامده‌درێت، له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی بۆ توركیا و هاوكات بۆ وڵاتانی دراوسێ به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئه‌نقه‌ره پارێزگاریی له مافی ره‌وای به‌رگریی له‌خۆكردن كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له ماوه‌ی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌پێناو له چالاكی خستنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به درێژایی سنووره‌كانی باشوورمان و پاراستنی سنووره‌كانمان، بێ پچڕان درێژه‌یان پێده‌درێت".
سه‌باره‌ت به دۆخی فه‌ڵه‌ستینیش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "داگیرکردنی نایاسانی خاکی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیل و ئەو چالاکییە نامرۆڤایەتییانەی کە بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، بە توندی سەرکۆنە دەکەین. بە مەبەستی دووبارەنەبوونەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل کە لە ئاستی تاوانی جەنگ بوو، و دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە، ھەمیشەیی و گشتگیر بۆ پرسی فەڵەستین، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەین، ئەو بەرپرسیارێتییەی کە دەکەوێتە ئەستۆیان بەبێ دواخستن جێبەجێی بکەن".