Zafer Fatih Beyaz
29 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره-AA
له راگه‌یاندراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا، جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه توركیا مكووڕه له پارێزگارییكردن له‌و مافانه‌ی كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن له هه‌ریه‌ك له ئیجه، خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و قوبرس.
دوای ته‌واوبوونی کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بەرێوەچوو، ئەنجووومەنەک راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه توركیا مكووڕه له پارێزگارییكردن له‌و مافانه‌ی كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن له هه‌ریه‌ك له ئیجه، خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و قوبرس، بانگه‌واز له كاره‌كته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كراوه به‌رپرسیارێتییه‌كانیان له‌ڕووی كۆتاییهێنان به بوونی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له وڵاتانی دراوسێی باشووری توركیا، به‌جێبگه‌یه‌نن.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، سه‌ركۆنه‌ی تیرۆر له ئه‌فریقا و جوگرافیا جیاوازه‌كان كراوه و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌پێناو ئاشتییدا به‌جێبگه‌یه‌نێت.