Kemal Özdemir
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
دێرسم- AA
به‌هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ئه‌نجامده‌درێن، ٢٩ ناوچه له دێرسم له‌نێوان ١٥ی تهمووز تا ٣١ی كانوونی یه‌كه‌م وه‌ك "ناوچه‌ی ئه‌منیی كاتیی تایبه‌ت" راگه‌یه‌نران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن پارێزگای دێرسم-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سه‌روماڵی هاووڵاتییان و درێژه‌دان به كه‌شی خۆشگوزه‌رانی و ئارامیی كه له‌ئێستادا هه‌یه لە چوارچێوه‌ی یاسادا، هه‌موو جۆره رێكارێك گیراوه‌ته به‌ر.
باس له‌وه‌یش كراوه رێكاره‌كه له هه‌ندێك ناوچه‌ی شاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"به‌پێی مادده‌ی ٣٢\A له یاسای ژماره ٢٥٦٥ی ناوچه سه‌ربازییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و ناوچه ئه‌منییه‌كان و بڕیاری ژماره ٢٧٠٩ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٠دا، ٢٩ ناوچه‌ی جیاواز له ناوه‌ندی دێرسم و شارۆچكه‌كانی ئۆڤاجك، پولومور، هۆزات و نازمییه له‌نێوان ١٥ی تهمووز تا ٣١ی كانوونی یه‌كه‌م وه‌ك ناوچه‌ی ئه‌منیی كاتیی تایبه‌ت راگه‌یه‌نراون".