Zafer Fatih Beyaz
26 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2022
ئەنقەرە-AA
لە راگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا-دا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە بۆ پاککردنەوەی سنوورەکانی باشوور لە ھەرەشەی تیرۆر بەردەوامە یان ئەوانەی کە جێبەجێدەکرێت بە ھیچ شێوەیەک یەکپارچەیی خاک و سەروەری دراوسێکانی تورکیا ناکاتە ئامانج و بەپێی پێداویستییەکانی ئاسایشی نیشتمانییە.
دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کە بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، ئەنجوومەنەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا زانیاریی لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە بە سەرکەوتوویی و مكوڕی بۆ سەر رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە، فەتۆ و داعش و لە دژی ھەر ھەڕەشە و مەترسییەکی سەر یەکێتیی نیشتمانیی، پێکەوەبوون و مانەوەی تورکیا لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەچێت، پێشکەش کراوه و تاوتوێی رێکاری زیاتر کراوە.
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیادا ھاتووە: "ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە بۆ پاککردنەوەی سنوورەکانی باشوورمان لە ھەرەشەی تیرۆر بەردەوامە یان ئەوانەی کە جێبەجێدەکرێت بە ھیچ شێوەیەک یەکپارچەیی خاک و سەروەریی دراوسێکانمان ناکاتە ئامانج و بەپێی پێداویستییەکانی ئاسایشی نیشتمانییە و جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە ھاوکاری جددیی دەبێت لە بەرپاکردنی ئاسوودەیی و ئاسایشی دراوسێکانمان. جەخت لەوەش کراوەتەوە کە تورکیا ھەمیشە لە ھاوپەیمانییە نێودهوڵهتییهکاندا پابەندی یاسا و رۆحییەتی ھاوپەیمانی بووە، چاوەڕێی ھەمان بەرپرسیارێتیە لە ھاوپەیمانەکانی، بە تایبەتی داوا لە وڵاتان کراوە کە لەرێگەی پشتیوانیی لە تیرۆر پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانیان کردووە، نیگەرانییە ئهمنییهكانی تورکیا لەبەرچاوبگرن".
- جەنگی ئۆکراینا و رووسیا
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیادا جەخت لەوە کراوەتەوە، بۆ راگرتنی جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا و کردنەوەی ئەو رێگایەی کە بەرەو چارسەرێکی ئاشتییانە دەڕوات، دەبێت بەبێ دواکەوتن ئاگربەستێکی گشتگیر رابگەیهندرێت و ئاماژە بەوەش کراوە چارەسەرێک کە لە چوارچێوەی سەروەریی ئۆکراینا و یەکپارچەیی خاكهكهی ئەنجامدەدەرێت دەبێتە بنەمایەک بۆ دامەزراندنی ئاشتی ھەمیشەیی لە ناوچەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "ئەو چالاکییە ئیستیفزازییانەی یۆنان کە وردە وردە لە دەریای ئیجە روو لە زیادبوون زیاد دەکات و پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتیی و ئەو پەیماننامانە دەکات کە تێدا لایەنێکە و ھەوڵەکانی بۆ قۆستنەوەی ئەو ھاوپەیمانیانەی کە پێویستە بە تێگەیشتن لە ھاوکارییەکان کاریان لەسەر بکرێت، تاوتوێ کران و جەخت لەوە کرایەوە کە ھەڵوێستی یەکلاکەرەوەمان سەبارەت بە پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی گەلەکەمان بەبێ سازش دەپارێزرێت".