Cüneyt Çelik
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
قەرس - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرە لەو خۆپیشاندانانەی بە بیانووی کۆبانی لە ٢٠١٤دا سازکران، سەرۆکی شارەوانیی قەرس، ئایهان بیلگەن کە سەربە هەدەپەیە، دەستگیرکرا.
لەو لێکۆڵینەوەیەی لە لایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرەوە سەبارەت بەو خۆپیشاندانانەی بە بیانووی کۆبانی لە ٢٠١٤دا سازکراو تیایدا هاوسەرۆکەکانی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ شەنئۆغڵو دەستبەسەرکراون، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای قەرس، کاتەکانی بەیانی لە خانووی ئایهان بیلگەن لە شەقامی ئینۆنو پشکنینیان ئەنجامدا.
دوای دەستگیرکردنی بیلگەن بە زرێپۆش گوازرایەوە بۆ ئاسایش و کارەکانی لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە لایەنگرانی هەدەپە لەبەردەم ماڵی بیلگەن گردبوونەوە و کاردانەوەیان نیشاندا.