Yıldız Aktaş
09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٥٤٦ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٣٧ هه‌زار و ١١٥ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ سێ هه‌زار و ٧٣٩ به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لەڕێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٣٥ هەزار و ٦٠٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا هەزار و ٥٤٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە و ٥٠ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە.
كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٣٣٤ هەزار و ٤١١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٣٧ هەزار و ١١٥ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە سێ هەزار و ٧٣٩.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، هەزار و ١٦٨ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٦٢٨ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ٨٩ هەزار ٤٨٠ نەخۆش.
- هەڵسەنگاندنى فەخرەددين كۆجا بۆ دۆخەكە
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگه‌یاندووه: "كۆی گشتیی چاكبووهوهكان له ٩٠ هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه. داكشان له ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه پێویستیان به چاودێریی چڕه، درێژه‌ی هه‌یه. كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون به‌پێی ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامده‌درێن، درێژه‌ی هه‌یه. با پابه‌ند بین به رێكاره‌كانه‌وه".