Merve Yıldızalp Özmen
07 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٩٧٧ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٥٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٣٣ هه‌زار و ٧٢١ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان بۆ سێ هه‌زار و ٦٤١ به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆده‌گرێت.
بە گوێرەى نەخشەكە ئەمڕۆ ٣٠ هەزار و ٣٩٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. لەو چوارچێوەيەدا هەزار و ٩٧٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بە گوێرەى ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا چوار هەزار و ٧٨٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٥٧ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٢٦٥ هەزار و ١١٩ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٣٣ هەزار و ٧٢١ و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە سێ هەزار و ٦٤١.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، هەزار و ٢٦٠ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٦٦٥ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ٨٢ هەزار ٩٨٤ نەخۆش.
- هەڵسەنگاندنى فەخرەددين كۆجا بۆ دۆخەكە
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگه‌یاندووه:"به‌م نزیكانه ژماره‌ی پشكنینه‌كان ده‌گه‌نه ملیۆنێك و ٥٠٠ هه‌زار. هه‌ڵكشانی رێژه‌یی تێبینیكراو له ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون، ئه‌مڕۆ كه‌میكردووه. به‌راورد به دوێنێ له ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانی چاودێریی چڕدا، دیسان داكشان هه‌یه. پێویسته به رژدیی پاشه‌كشه به ڤایرۆسه‌كه بكه‌ین و له‌رێگه‌ی رێكاره‌كانه‌وه، زاڵبین به‌سه‌ریدا. سەلماندمان، بەدەستهێنانى ئەنجام قورس نييە".