Aişe Hümeyra Bulovalı
18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2020
ئيستانبوڵ - AA
دانيشتنى ليژنەى داوەرانى شەشەمين پێشبڕكێى وێنەهەواڵى نێودەوڵەتیى ئاژانسى ئانادۆڵو "خەڵاتى وێنەى ئيستانبوڵ ٢٠٢٠" دواخرا.
پێشكەشكردن بۆ ئەو پێشبڕكێيەى كە هەموو ساڵ بە بەشدارى وێنەگرانى زياتر لە ١٠٠ وڵات لە يەكى تشرينى دووەمەوە دەستيپێكردبوو و لە ١٥ى شوبات كۆتايى هات.
وا پلانى بۆ دانرابوو كە ئەندامانى ليژنەى داوەرانى پێشبڕكێكە كە لە كەسانى ناودارى بوارى وێنەگرتندا پێكهاتوون، ئەم مانگە لە توركيا كۆببنەوە بۆ دەستنيشانكردنى ئەو وێنانەى كە براوەن.
دانيشتنى ليژنەى داوەران، لە چوارچێوەى رێوشوێنەكانى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا كە هەموو جيهانى تەنيوە، بۆ مانگەكانى داهاتوو دواخرا.