سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "تاكو ئەمڕۆ ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جيهان گەيشتۆتە ٢٠٠ هەزار و زياتر لە هەشت هەزار كەس بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانيان لەدەستداوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی چانكایا له‌دوای سه‌رۆكایه‌تییكردنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد.
ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد ئەو پەتایە ئەنجامى خراپى لێكەوتووەتەوە لە جيهان، لە هەمان كاتدا ئامادەيە بۆ گۆڕانكاریى گەورەى سياسیی، كۆمەڵايەتیى و ئابوورى و رایگه‌یاند: "دەچينە قۆناغێكەوە كە گۆڕانكارى بنەڕەتى لە ئابوورى، سياسیى و كۆمەڵايەتیى جيهانى ئەگەرێكى چاوەڕوانكراوە. به‌ڕوونی ئه‌وه دیاره كه ئیتر هیچ شتێک وه‌ک پێشتر ناڕوات و ناتوانێت بڕوات".
گوتیشی: "وەک وڵاتێک كە پێشتر ماوەيەكى زۆرمان بڕيووە بەو ئاراستەیەى كە جيهان رووى تێكردبوو، پەنا بەخوا سەدەى ٢١ دەكەينە سەدەى توركيا".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "خۆرئاوا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له رووكه‌شدا خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت جێهێشتبوو، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا له كۆڵی خۆی كردبوویه‌وه و هاووڵاتییانی بێ خاوه‌ن هێشتووه‌ته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "تاكو ئەمڕۆ ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جيهان گەيشتۆتە ٢٠٠ هەزار و زياتر لە هەشت هەزار كەس بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانيان لەدەستداوە".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به‌م نه‌خۆشییه‌ی له نزیكه‌وه چاودێریی كردووه، رێكارهكانیشی به خێرایی گرتووه‌ته به‌ر و جێبه‌جێكردووه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه چاودێرییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به نرخی زۆر گران كه‌لوپه‌ل به هاووڵاتییان بفرۆشن چڕكردووه‌ته‌وه و سزاكانیان چالاككردووه.
گوتیشی: "باشترین رێگه‌ی خۆپارێزیی له ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ئه‌و رێكارانه‌یه كه هه‌ركه‌سه ده‌یگرێته به‌ر. هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه ته‌ندروستیی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه بخاته مه‌ترسییه‌وه".
ئەردۆغان ئاشكراشیكرد وەک دەوڵەت سەرجەم تواناكانى خۆیان تەرخانكردووە بۆ لەناوبردنى هەڕەشەى ئەو ڤايرۆسەى كە بەرۆكى توركیای گرتووە و رایگه‌یاند: "تكام له هه‌موو تاكێكی گه‌له‌كه‌م ئه‌وه‌یه، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گونجێت له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه. هاووڵاتيیان ئەگەر ناچار نەبن تاوەكو هەڕەشەكانى ڤايرۆسەكە كۆتايى دێت با لە ماڵەكانيان بمێننەوە و بەریەککەوتنیان لەگەڵ کەسدا نەبێت".
گوتیشی: "لە كارێكدا كە لە ئيستانبوڵ و ئەنقەرەوە دەستپێدەكات، دەمامک و قۆلۆنيا بەسەر سەرجەم ئەو بەساڵاچوانە دابەش دەكەين كە تەمەنيان سەرووى ٦٥ ساڵە".
سه‌ركۆماری توركیا ئاشكراشیكرد به هه‌موو خێراییه‌وه درێژه به سه‌رجه‌م كاره‌كانیان به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پێكوته و ده‌رمانی دژی ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌ده‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "لەو بڕوايەدام كە ماوەى ئەم دوو مانگ بەرەنگاربوونەوەيە بە باش‌ترين شێوە تێدەپەڕێنين. له‌رێگه‌ی پاكێجێكهوه كه ناوی قه‌ڵغانی سه‌قامگیریی ئابوورییمان لێناوه، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ، بڕی ١٠٠ ملیار لیره وەک خەرجی بەرەنگاربوونەوە ته‌رخان ده‌كه‌ین".