18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به رێوشوێنه‌كانی دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر بێت و گه‌له‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی باش پڕزانست بكه‌ین و نه‌خۆشییه‌كه به‌توندیی بخه‌ینه ژێر كۆنترۆڵه‌وه، ئه‌وا تابلۆیه‌كی زۆر جوانتر له‌وه‌ی كه هیوای بۆ ده‌خوازین چاوه‌ڕێمان ده‌كات".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی تورکیا كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له كۆشكی چانكایا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌وردی باس له قۆناغی نه‌خۆشییه‌كه ده‌كه‌ن له جیهان و توركیادا و گوتی:"له‌پاڵ زۆر ره‌هه‌ندی ئه‌م پێواژووه كه ژیانی رۆژانه‌ی گه‌یاندووه‌ته خاڵی وه‌ستان، ده‌رئه‌نجامی ئابووریشی لێده‌كه‌وێته‌وه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بواری دارایی په‌یوه‌ست به دابه‌زینی نرخی نه‌وت، سوودی بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت''.
سەرکۆماری تورکیا باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كرد و گوتی: "ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، رێگه نه‌ده‌ین نه‌خۆشییه‌كه به‌سه‌رماندا زاڵ‌بێت و ئه‌و داناییه بخه‌ینه‌ڕوو كه له رووی پزیشكییه‌وه به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا و له رووی سایكۆلۆجیی و ئابوورییه‌وه به‌سه‌ر كاریگهرییهكانیدا، زاڵبین".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه كرده‌وه كه دژبه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گرتوویانه‌ته‌به‌ر و راگه‌یاند:
"بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه (ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ) رێوشوێنی ته‌ندروستی و دیكه‌ی پێویستمان گرتووه‌ته به‌ر و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان هەروەها گوتیشی: ''هه‌رگیز واز له سه‌ره‌داوی ئه‌و قۆناغه ناهێنین كه ده‌ستپێكی رزگاربوون بوو له كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی هه‌ڵئاوسانی دراو و سو‌و كه له ئابی ٢٠١٨ رووبه‌ڕوومان بوویه‌وه''.