Alaattin Doğru
14 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2021
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند کە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-دا، کۆبوونەوەیەکی درێژی ئەنجامداوە.
ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە رایگەیاند ''پێش لووتکەی ناتۆ لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان-دا، کۆبوونەوەیەکی درێژمان ئەنجامدا بۆ کرانەوە، رێز و داخوازی''.
هەروەها لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن کۆشکی ئێلیزێ بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ماکرۆن و ئەردۆغان پێویستی بەیەکەوە کارکردنیان لەبارەی کێشەکانی سووریا و لیبیا تاوتوێ کردووە.
کۆبوونەوەکەی نێوان ئەردۆغان و ماکرۆن کە لە چوارچێوەی لووتکەی ناتۆ لە بارەگای سەرەکی ناتۆ لە بڕۆکسل بە داخراوی بەڕووی راگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو، ٥٢ خولەکی خایاند.