Yıldız Nevin Gündoğmuş
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین ئەنجامدا.
بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە سەرۆكايەتى پەيوەندييەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەردۆغان لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ پوتین، جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەکارھێنانی مافی رەوای بەرگریکردن لەخۆی لە بەرامبەر ھێرشە ھاوشێوەکان.
هەروەها ئەردۆغان گوتويەتى: ئەو هێرشەى لە سووريا كراوەتە سەر سوپاى توركيا، گورزی لە هەوڵە هاوبەشەكانمان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە سووریا داوە".
لە پەيوەندييەكەدا هەردوو سەرۆك، تاوتوێى دۆخى سووريا و ليبيا و پەيوەندييە دووقۆڵييەكان كردووە.