سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان :"ئیدی باج ناچێتە سەر کتیب، گۆڤار و رۆژنامە"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گوتى:"ئیدی باج ناچێتە سەر کتیب، گۆڤار و رۆژنامە"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ کە بناغەکەی دادەنێین لە پێنج بلۆکی جیاجیا پێکدێت و خاوەن رووبەرێکی داخراوی ٩٥ ھەزار و ٦٠٠ مەتریی دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "(کردنەوەی ناوەندی کولتووری ئەورووپا) ئەمڕۆ ھەموومان پێکەوە ھەنگاوێک دەنێین کە بەم ھەنگاوە وڵاتەکەمان لە ژیانی ھونەر و کولتووردا، وەرچەرخان بەخۆیەوە دەبینێت".
سەرکۆماری تورکیا، گوتیشی: "لە میانی کەمتر لە دوو ساڵدا، ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ تەواو دەکەین و دەیخەینە خزمەت ھونەرمەندان و ھونەردۆستانمان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژە بەویشی کرد "پڕۆژەی ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ کە بڕی ٨٦٠ ملیۆن لیرەی تێدەچێت، ھیوادارم خێرداربێت بۆ ئیستانبوڵەکەمان و ھەموو تورکیا".
ھەورەھا سەرکۆماری تورکیا دەلێت ئێمە لە شوێنی ناوەندی کولتووری ئەتاتورک-دا ناوەندی بازاڕکردن و مزگەوتمان دروست نەکرد و ناویمان نەگۆڕی، ئەوان درۆیان کرد".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرایشی کرد ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ، دەبێتە مۆنۆمێنتێکی سەرکەوتن کە دژبە عەقڵیەتی جاکۆبی بە بیروباوەڕ و مێژوو و کولتوورمان چەقێندراوە".
ئەردۆغان گوتی: "ئەوانەی گوایە ھەستیارن بەرامبەر ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە رووداوەکانی گەزی-دا ناوەندی کولتووری ئەتاتورک-یان کردە ئامرازێک بۆ ھیرشکردنە سەر دیموکراسیمان، تاڵانکردنی ماڵ و موڵکی گەل و تێکدان و شێواندنی کۆڵانەکانمان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن