Mustafa Kurt
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
ئانتالیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له شارۆچكه ئاڵانیا سەربە پارێزگای ئانتالیا له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی هه‌ڵبژاردن رێكخرابوو رایگەیاند كه پێویسته هاوپه‌یمانی جمهور وه‌ك بردنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌ماشا نه‌كرێت.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته باش بزاندرێت سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی بۆچی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌یان پێكهێناوه و ئامانجی چییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه پێویسته ئامانجی هاوپهیمانیهكان ته‌نها بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت له ئالانیادا، پێویسته خاوه‌ندارێتیی شاره‌كان بكات.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ناپاكه‌كان نه‌كرد. ئێمه هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كرد كه وڵات و نیشتمانیان خۆش ده‌وێت. ئێمه به‌شانازییه‌وه باس له هاوپهیمانیهكهمان ده‌كه‌ین، شانازی پێوه ده‌كه‌ین. هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ناكه‌ین كه پشت به قه‌ندیل ده‌به‌ستن و فه‌رمان له په‌كه‌كه‌وه وه‌رده‌گرن. هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه جگه له خوا له كه‌س ناترسن. با ئه‌وان هه‌بن و فیتنه بنێنه‌وه بۆ تێكدانی هاوپه‌یمانیه‌كه. كڵچدارئۆغڵو كار و پیشه‌ی وازلێهێناوه و گوایه زۆر ژیره به هاندان زیان به هاوپه‌یمانیه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر مێشكی تۆ كاری بكردایه له كاتی خۆیدا ده‌زگای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیت تێكنهدهدا. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ رێكخستنه‌كانی خۆی، پارته‌كه‌ی ده‌بینین كه راده‌ستی تیرۆریستان بووه. هه‌میشه ده‌یڵێین؛ له‌ناو جه‌هه‌په‌دا دهههكهپه-جه هه‌یه، له‌ناو جه‌هه‌په‌دا كه‌سانێك هه‌ن پشتیوانی له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن. با بیده‌ن به دادگا، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ڵێن. به‌ڕوونی ده‌یڵێم، یه‌كه‌مجار نییه ده‌یڵێم، پێنج ساڵه ده‌یڵێمه‌وه. دوێنێ له ئادانا باخچه‌لی گونجاوترین وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه روویان نییه، روویهكیان نییه شه‌رم بكه‌ن".