Sinan Özmüş
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
ئانتالیا - AA
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول له میانی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كدا له ئانتالیا رایگه‌یاند، "82 ملیۆن هاووڵاتیی توركیا له‌ژێر ئاڵای مانگ و ئه‌ستێره‌دا به‌شانازییه‌وه ده‌ژین".
عه‌بدولحه‌مید گول گوتی: "كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت ئارامی و یه‌كێتیمان لێ تێكبده‌ن له توركیا. كه‌سانێك هه‌ن پشتبه‌ستن به تیرۆر كارده‌كه‌ن و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئێمه پشتبه‌ستن به 82 ملیۆن هاووڵاتی له هه‌ركوێیه‌كی توركیادا کار ده‌كه‌ین به كورد، تورك و عه‌له‌وی-یه‌وه، هاوپه‌یمانیی جمهورمان پێكهێناوه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی ئێوه له 31ی ئاداردا كهوتووینهتهڕێ".
وه‌زیری دادی توركیا به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
"گرنگ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر سفره‌كه‌ت عه‌له‌وی، سوننه، تورك، كورد، ده‌وڵه‌مه‌ند، هه‌ژار، لایه‌نگری پارت و بێلایه‌ن كۆبكه‌یته‌وه. ئاك پارتی ناوی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه له پێناو تێكنه‌دانی ئارامیی توركیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئینشائه‌ڵڵا له هیچ كه‌سێك تێكناچێت. پێداگرین له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به تیرۆر. كه‌سانێك چاڵیان هه‌ڵكه‌ند، ویستیان گه‌له‌كه‌مان له‌و چاڵانه‌دا بنێژن، به‌ڵام له‌و چاڵانه‌دا تیرۆريستهكانیانمان ناشت. به‌رده‌وامیش ده‌بین له ناشتنیان".