Hatice Şenses Kurukız,Adem Demir
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند كه هه‌وڵی زۆر گه‌وره‌یان داوه تا پرۆژه‌ی ناوه‌ندی كولتووری ئه‌تاتورك-یان گه‌یاندووه‌ته قۆناغی دانانی بناغه و گوتی: "ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه هه‌نگاوێك ده‌نێین كه به‌م هه‌نگاوه وڵاته‌كه‌مان له ژیانی هونه‌ر و كولتووریدا، وه‌رچه‌رخان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
له گوتارێكیدا كه له میانی دانانی بناغه‌ی ناوه‌ندی كولتووری ئهتاتوك پێشكه‌شیكرد، سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه كرد كه ناوه‌نده‌كه له پێنج بلۆكی جیاجیا پێكدێت و خاوه‌ن رووبه‌رێكی داخراوی 95 هه‌زار و 600 مه‌تریی دەبێت.
گوتیشی: "له میانی كه‌متر له دوو ساڵدا، ناوه‌ندی كولتووری ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ ته‌واو ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه خزمه‌ت هونه‌رمه‌ندان و هونهردۆستانمان".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه پڕۆژه‌ی ناوه‌ندی كولتووری ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ بڕی 860 ملیۆن لیره‌ی تێده‌چێت، هیواشی خواست پرۆژه‌كه خێرداربێت بۆ ئیستانبوڵ و هه‌موو توركیا.
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند "ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیی كردنه‌وه‌ی بینایه‌كی نوێ و فراوانتر و مۆدێرنتریان ده‌كرد له بینا كۆنه‌كه، به هۆی هونهردۆستییهوه نه‌بوو، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه ئایدۆلۆجی بوو. به‌گوته‌ی پێشینانمان، ئه‌مانه به‌نیازی ترێ خواردن نه‌بوون، نیازی لێدانی باخه‌وانیان هه‌بوو".
گوتیشی: "ئێمه له شوێنی ناوه‌ندی كولتووری ئه‌تاتورك-دا ناوه‌ندی بازاڕكردن و مزگه‌وتمان دروست نه‌كرد و ناویمان نه‌گۆڕی، ئه‌وان درۆیان كرد".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ناوه‌نده‌كه ده‌بێته مۆنۆمێنتێكی سه‌ركه‌وتن دژبە عه‌قڵیه‌تی جاكۆبی به بیروباوه‌ڕ و مێژوو و كولتوورمان چه‌قێندراوه و گوتی: "ئه‌وانه‌ی گوایه هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی كولتووری ئه‌تاتورك له رووداوه‌كانی گه‌زی-دا ناوه‌ندی كولتووری ئه‌تاتورك-یان كرده ئامرازێك بۆ هیرشكردنه سه‌ر دیموكراسیمان، تاڵانكردنی ماڵ و موڵكی گه‌ل و تێكدان و شێواندنی كۆڵانه‌كانمان".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و بینایەی كه بناغه‌كه‌ی داده‌نێین، ته‌نها ناوه‌ندی كولتوور نابێت، به‌ڵكو ده‌بێته جوانترین وه‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی پێنج ساڵه دوژمنایه‌تیی ئیراده‌ی گه‌ل و نیشتمان ده‌كه‌ن".
هاوكات سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه واده‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی كولتووری ئه‌تاتورك له 24 مانگه‌وه بۆ 20 كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئەوه‌یشی خسته‌ڕوو كه تێچووی وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌ی ناوه‌ندی كولتووری ئه‌تاتورك دابه‌زێندراوه بۆ 850 ملیۆن لیره.
له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ئیدی باج ناچێته سه‌ر كتیب، گۆڤار و رۆژنامه و گوتی: "لێره‌وه مژده‌یه‌كی دیكه ده‌ده‌م. له باره‌گای سه‌ربازیی رامی، گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌ی ئیستانبوڵ دروست ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئیدی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت له كولتوور و هونه‌ردا وڵاته‌كه‌مان به مامناوه‌ند مه‌حكووم بكات. ئه‌وانه‌ی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند به ئامرازی سیاسیی ده‌بینن، ناتوانن ژیانی كلتوور و هونه‌ری توركیا كوێر بكه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "به یاسایه‌ك كه ئه‌م هه‌فته‌یه له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت رێژه‌ی باج له‌سه‌ر كتێب و بڵاوكراوه هه‌میشه‌ییه‌كان بۆ سفر داده‌به‌زێندرێت و به شێوه‌یه‌ك فروان ده‌كریت كه چاپخانه‌كان و فرۆشیارانیش بگرێته‌وه".