21 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگريى توركيا، بڵاویكردهوه كۆماندۆكان بە مەبەستى بەشداريیكردن لە ئۆپەراسيۆنى چنگ - پڵنگ پەڕيونەتهوە ئەوديو سنووری وڵاتهكهیان.
لە راگهیهنراوێكدا كە وەزارەتى بەرگريى توركيا لە رێگەى تويتەرەوە بڵاويكردووەتەوە، هاتووە، "بوون بە كۆماندۆ كارێكی قورسە. كۆماندۆ خۆشەويستيى گەل و نيشتيمان لە ناو دڵیدایه و كێشێكی ٤٠ كيلۆیى لەسەر پشتییهتی. كۆماندۆ قارەمانەكانمان، دوێنێ ئێوارە پشتەكۆڵە ٤٠ كيلۆييەكانيان ئامادەكرد و بۆ بەشداريیكردن لە ئۆپەراسيۆنى چنگ - پڵنگ پهڕينەوە ئەوديو سنوور".
لەگەڵ تويتەكەدا، دیمهنی ئامادەكاريى كۆماندۆكان و ئەو درووشمانەى كە دەيانگوتەوە، هاوپێچكراوە.