15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگريى توركيا بڵاویكردهوه، لە چوارچێوەى چالاكييەكانى گەڕان وپشكنين لە ناوچەى ئاڤاشين باكوورى عێراق، دەستيان بەسەر بڕێك پێداويستى و تەقەمەنى لە ئەشكەوت و حەشارگەكانى سەر بە رێكخراوى تيرۆريستى پەكەكەدا، گرتووە.
بهپێی ئەو راگهیهنراوهی كە لەلایهن وەزارەتهكهوه بڵاوكراوەتەوە، لە ناوچەى ئاڤاشين لە باكوورى عێراق پاش ئەنجامدانى ئۆپەراسيۆنێكى ئاسمانیى، لە ئەنجامى چالاكييەكانى يەكەكانى كۆماندۆ، توانرا دەست بەسەر چوار بۆمبى دەستى، دوو سێت جلى خۆشاردنەوە لە كامێراى گەرمى، چوار تۆڕى خۆشاردنەوە، دوو دووربينى دەستى و يەك ليزەرى سەر تفهنگ، كامێرا و چەند بێتەلێكدا، بگرن.