15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى ناوخۆى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ناوچەى بەستا لە شڕنەخ، تیمه‌كانی سه‌ربه فەرماندەيى جەندەرمەى پارێزگاكه، ئۆپەراسيۆنێكيان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا دوو تيرۆريست لە چالاكى خراون.
به‌پێی ئەو راگەيەنراوەى كە لەلايەن وەزارەتى ناوخۆى توركيا بڵاوكراوەتەوە، لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنەكانى ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسايشى ناوخۆدا، تیمه‌كانی فەرماندەيى جەندەرمەى شڕنه‌خ، ئۆپەراسيۆنێكى پشتیوانییكراویان له‌لایه‌ن هێزى ئاسمانییه‌وه لە ناوچەى شارۆچكەى بەستاى سەر بە ناوەندى شڕنەخ ئەنجامدا.
لە ئاكامدا دوو تيرۆريستى سه‌ربه رێكخراوى تيرۆريستى پەكەكە لە چالاكى خران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئۆپەراسيۆن لە ناوچەكە بەردەوامە.