Tanju Özkaya
17 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٣٦٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کرا و ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا. کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ١٤٩ ھەزار و ٤٣٥ کەس و کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار ھەزار و ١٤٠ کەس.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا راگەیاندراوە و وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ٣٥ ھەزار و ٣٦٩ پشکنین ئەنجامدراوە و تێدا ھەزار و ٣٦٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کرا.
لە تورکیا، ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٨٢٥ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە و کۆی ژمارەی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٠٩ ھەزا و ٩٦٢ کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر رایگەیاند: "رێژەی تۆمارکردنی حاڵەتی نوێ لە نزمبوونەوەدایەوە وەک ئەوەی چاوەڕێ دەکرا، بەشێکی داتاکان گۆڕانکاری ئاساییان نیشانداوە".
فەخرەددین کۆجا راشیگەیاند: "مانەوەمان لە ماڵەوە رۆڵی گرنگی ھەبوو لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا. با سبەی و دووسبەی لە ماڵەوە بمێنینەوە".